سه‌رۆكوه‌زیرانی مۆڵدۆڤا بۆ هاووڵاتییانی: ده‌ست به ئاوه‌وه بگرن

سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاتێكی ئه‌ورووپایی داوا له هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات ده‌ست به ئاوه‌وه بگرن، هاوكات هۆشداریی له وشكه‌ساڵی ده‌دات.
دۆرین ڕیشان، سه‌رۆكوه‌زیرانی مۆڵدۆڤا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، وڵاته‌كه‌یان به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌كی درێژخایه‌ن، ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیداری دابینكردنی ئاو بووه‌ته‌وه.
دۆرین ڕیشان، داوای له هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی كردووه ده‌ست به ئاوه‌وه بگرن و به دانایی و وریاییه‌وه به كاری بهێنن. گوتووشیه‌تی، ئامانجیانه پارێزگاری له سامانی ئاو بكه‌ن بۆ دابینكردن و پڕكردنه‌وه‌ی پێویستییه‌كانی سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی.
سه‌رۆكوه‌زیرانی مۆڵدۆڤا باسی له‌وه‌ش كردووه، له بارودۆخێكی دژواردان و پێویستییان به هه‌ماهه‌نگیی یه‌كتر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بۆشایی و كه‌موكووڕی دروست نه‌بێت و به‌یه‌كه‌وه هه‌وڵ بده‌ن به‌سه‌ر ئه‌م بارودۆخه قورسه و کاریگەرییەکانی وشكه‌ساڵی زاڵ بن.
پێشتریش ئه‌لیكسه‌نده‌ر سلۆسار، جێگری پێشووی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی مۆڵدۆڤا پێشنیازی كردبوو به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه باری له‌ناكاو بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ ڕابگه‌یه‌ندرێت.