چه‌ندین پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی له ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر جێ بەجێ دەکرێن

به گوژمه‌ی پتر له 33 ملیار و 525 ملیۆن دینار چه‌ندین پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی له ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر جێ بەجێ دەکرێن.
دووشەممە، 22-7-2024، لە بارەگاى لقى16ى پارتى دیموکراتى کوردستان، بەسەرپەرشتیی ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئاری نانەکەلی، بەرپرسی لقی16ی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەئامادەبوونی جێگری پارێزگار و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كان و قایمقام و بەڕێوەبەرانی ناحییەکانی دەوروبەری شاری هەولێر و بەرپرسانی لێژنە ناوچەکان و كارگێڕانی لقی16ـی پارتی، کۆبوونەوەیەک بەڕێوە چوو.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت "لە کۆبوونەوەکەدا، گوژمەی 33 ملیار و 525 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژەی ئاوه‌دانی له کەرتەکانی ئاو و كاره‌با و ڕێگه‌وبان و قوتابخانه و بنكه‌ی ته‌ندروستی لە دەورووبەری شاری هەولێر له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگا ته‌رخان كرا و له ئایینده‌یه‌كی نزیك ده‌ست ده‌كرێت به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان.
ئەوەش خراوەتە ڕوو "له لایه‌ن خۆشییه‌وه بەرپرسی لقی16ـی پارتی دیموكراتی كوردستان وێڕای بەخێرهێنانی پارێزگاری هەولێر، خۆشحاڵیی خۆی بە تەرخانکردنی ئه‌و گوژمه بۆ ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر نیشان دا و داواشی كرد هه‌ماهه‌نگییه‌كان بۆ گه‌یاندنی ده‌ستی ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاریی بۆ ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر به‌رده‌وام بن".
دواتر بەشێک لە پلان و بەرنامەکانى پارێزگاى هەولێرى بۆ ساڵى 2024، لە چوارچێوەی پڕۆژەکانى پەرەپێدان بۆ ئامادەبووان خرایە ڕوو.
لە کۆتایشدا، پارێزگاری هەولێر و بەرپرسی لقی16ی پارتی، لە پێناو خزمەتکردنى زیاترى هاووڵاتییان و گەیاندنى پڕۆژەکان و دەستى ئاوەدانى، تەئکیدیان لە سەر هەماهەنگی و کاری بەیەکەوەیی و هاوکارىی زیاترى نێوان دام و دەزگاکانی حکوومەت و حزب کردەوە.