عه‌بدوڵڵا ئه‌سیل نوجه‌یفی: هاوپه‌یمانیی 'نه‌ینه‌وا مسته‌قبه‌ل' هه‌وڵی دابه‌شكردنی یه‌كه ئیدارییه‌كان و كۆنترۆڵكردنیان ده‌دات

ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا نه‌خشه‌ی گۆڕانه كارگێڕییه‌كانی سنووری پارێزگای شاره‌كه ئاشكرا ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هاوپه‌یمانی 'نه‌ینه‌وا مسته‌قبه‌ل' كه له هێزه شیعه‌كان و چه‌ند لایه‌نێكی دیكه پێكهاتوون، كوده‌تایان به‌سه‌ر پێكهاته و هێزه‌كانی دیكه‌ی شاره‌كه‌دا كردووه، به‌جۆرێك ئه‌و گۆڕانانه‌ی كردوویانه نایاسایی و دوور له ڕێككه‌وتنه سیاسییه‌كانه و مافی پێكهاته‌ی دیكه‌ی شاره‌كه‌یان پێشێل كردووه.
فراكسیۆنی 'نه‌ینه‌وا مسته‌قبه‌ل' خاوه‌نی 16 كورسیی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نەینەوایە، له ڕێگه‌ی په‌نابردن بۆ زۆرینه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکە، ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه و قایمقامی سنووری ئیداره‌ی شاره‌كه‌یان له دانیشتنێكی نایاسایی و به‌بێ به‌شداری سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كانی ئه‌و شاره گۆڕی.
ئه‌م گۆڕانه، كاردانه‌وه‌ی هێزه‌كانی دیكه‌ی لێكهوتهوه و به‌و هۆیه‌وه فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و نه‌ینه‌وا مووهحهدهی سوننه‌كان، كه خاوه‌نی 13 كورسین، هه‌ڵپه‌ساردنی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نیان ڕاگه‌یاند و بڕیاره‌كانیان به نایاسایی و دوور له رێككه‌وتنه سیاسییه‌كان دانا. له به‌رانبه‌ر هه‌ڵوێستی پارتی و هێزه سوننه‌كان، حكوومه‌تی عێراق به فه‌رمانێك گشت ئه‌و گۆڕانانەی راگرت کە هاوپه‌یمانیی 'نه‌ینه‌وا مسته‌قبه‌ل' به‌بێ گوێدان به پره‌نسیپه‌كانی پێكه‌وه‌ژیان و رێككه‌وتنه سیاسییه‌كان کردبوویان.
عه‌بدوڵڵا ئه‌سیل نوجه‌یفی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نەینەوا نه‌خشه‌ی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی یه‌كه كارگێڕییه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا بڵاو ده‌كاته‌وه و تیایدا ئاماژه به‌و ناوچانه کردووە کە هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به په‌راوێزخستنی لایه‌نه‌كان و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی شاره‌كه هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی ده‌ده‌ن.
نوجێفی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، به‌گوێره‌ی نه‌خشه‌كه، هاوپه‌یمانی 'نه‌ینه‌وا مسته‌قبه‌ل' هه‌وڵی دابه‌شكردنی یه‌كه ئیدارییه‌كان و كۆنترۆڵكردنیان ده‌دات، له‌و گۆڕانانەدا، پارتی دیموكراتی كوردستان و فراكسیۆنی نه‌ینه‌وا مووهحهده بێبه‌شكراون، بۆیه ده‌بێت مافی گشت پێكهاته‌كان به یه‌كسانی دابه‌ش بكرێت و پێشێلی مافی پێكهاته سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نه‌كرێت.