وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا: نزیکەی 300 هەزار ئێزیدی ئاوارەن و نەگەڕاونەتەوە ناوچەکانیان

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و سەرکردە کۆمەڵیەتییەکانی عێراق
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و سەرکردە کۆمەڵیەتییەکانی عێراق

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، 500 ملیۆن دۆلاریان بۆ سارێژبوونەوەی بارودۆخی پێکهاتەکان تەرخان کردووە و هەموو کارێک دەکەن بۆ ئەوەی دڵنیابن جارێکی دیکە داعش سەرهەڵناداتەوە، دەشڵێت: نزیکەی 300 هەزار ئێزیدی ئاوارەن و نەگەڕاونەتەوە ناوچەکانیان.

سێشەممە 23ـی تەممووزی 2024، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و سەرکردە کۆمەڵیەتییەکانی عێراق کۆبووە و ئاماژەی بەوە کرد،  زیاتر لە ملیۆنێک عێراقی لەنێو وڵاتەکەیان ئاوارەن و500 ملیۆن دۆلاریان بۆ سارێژبوونەوەی بارودۆخی پێکهاتەکان تەرخان کردووە.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گوتی: هەموو کارێک دەکەین بۆ ئەوەی دڵنیابین جارێکی دیکە داعش سەرهەڵناداتەوە، سەرباری ئەوەش نزیکەی 300 هەزار ئێزیدی ئاوارەن و نەگەڕاونەتەوە ناوچەکانیان.

Fly Erbil Advertisment