لە عێراق هەموارکردنەوەی باری کەسێتی کاردانەوەی توندی لێ دەکەوێتەوە

هەمواری یاسای باری کەسێتی ژمارە 188ـی ساڵی 1959 کاردانەوەی توندی لێده‌كه‌وێته‌وه و پێیانوایه ئه‌م یاسایه ده‌بێته هۆی تێكدانی شیرازه‌ی خێزان و سه‌رلێشێواوی منداڵ له‌كاتی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌راندا، ئه‌ندامانی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانیش ڕایده‌گه‌یه‌نن، هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای باری كه‌سێتی له‌گه‌ڵ ده‌ستووردا یه‌كده‌گرێته‌وه و به‌خێوكردنی منداڵیش دوای جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران، له ژینگه‌یه‌كی هاوسه‌نگ و دادپه‌روه‌رانه‌دا ده‌بێت. په‌رله‌مانتارێكی پێشووش هۆشداری له هه‌مواركردنه‌كه ده‌دات و به بۆمب بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی ناو ده‌بات.
پرسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای باری كه‌سێتی، له‌سه‌ر ئاستی په‌رله‌مانتارانی عێراق كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری لێده‌كه‌وێته‌وه، به‌جۆرێك به‌شێك له په‌رله‌مانتاران له‌گه‌ڵ هه‌مواركردنه‌وه‌دان و به ده‌رچه‌یه‌ك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران و له‌خۆگرتنی منداڵان له‌دوای جیابوونه‌وه داده‌نێت، به‌شێكیش هه‌مواره‌كه به بۆمبی چێنراو له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی ناو ده‌بن و داوای ڕاگرتنی هه‌مواره‌كه ده‌كه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه ڕائید مالیكی، له لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان پێیوایه، گرنگترین ئه‌و بڕگانه‌ی هه‌موار ده‌كرێنه‌وه، ئازادی ته‌واو به تاكی عێراق ده‌سته‌به‌ر ده‌كات. به‌گوته‌ی مالیكی، یاسا پێشنیارکراوەکە بڕگەکانی ماددەی 41ـی دەستوور جێبەجێ دەکات، کە تێیدا هاتووە: عێراقییەکان ئازادن لە پابەندبوون بە باری کەسیی خۆیانەوە، بەپێی ئایین و مەزهەب و بیروباوەڕ، یان هەڵبژاردن و ئەمەش بە یاسا ڕێکدەخرێت.
ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له دابه‌شبوونی خێزانی عێراقی ده‌كه‌ن ته‌نها قسه‌ی بێ بنه‌مان، بە لەبەرچاوگرتنی زۆری ژمارەی جیابوونەوە و کێشەکانی دوای هاوسەرگیری، هه‌مواركردنه‌وه‌كه باشترین ڕێگه چاره‌یه.
سه‌باره‌ت به به‌خێوكردنی منداڵ دوای جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران، محه‌مه‌د خه‌فاجی، له لیژنه‌ی یاسایی ده‌ڵێت، "ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌باره‌ی هه‌مواری یاساكه تایبه‌ته به مادده‌ی 57ـی په‌یوه‌ست به به‌خێوكردنی منداڵ، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، هه‌مواره‌كه له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵكشانی حاڵه‌ته‌كانی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران، پاراستن و دادپه‌روه‌ری بۆ خێزان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه".
هەروەها له هه‌مواره‌كه‌دا پێشنیازی سه‌رپه‌رشتیكردنی منداڵ به هاوبه‌شی له‌نێوان دایك و باوك له ژینگه‌یه‌كی هاوسه‌نگدا كراوه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان، یاساكه هه‌موار ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مه لهكاتێكدایهك، ئاڵا تاڵه‌بانی، په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق هۆشداری له تێپه‌ڕاندنی یاساكه ده‌كات و به بۆمب ناوی ده‌بات، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هه‌مواری یاسای باری كه‌سێتی، له‌ڕووی یاسایی، مرۆیی، كۆمه‌ڵایه‌تی و نیشتمانییه‌وه دوو لاپه‌ڕه‌ی بۆمبڕێژكراوه. ئه‌و هه‌مواركردنانه‌ی خراونه‌ته‌ڕوو، عێراق زیاتر دابه‌ش ده‌كات، بابه‌تی باری كه‌سی بۆ ده‌ره‌وه‌ی دادگاكان ده‌گوازێته‌وه، ئه‌م پرسه گرنگه به پیاوانی ئایینی هه‌ردوو مه‌زهه‌ب له‌عێراق ده‌درێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات دۆخێكی نائاسایی گه‌وره‌ی لێ بكه‌وێته‌وه.