تەندروستیی دهۆک بە هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتیان ڕێگە لە نەخۆشی ڤایرۆسی جگەر دەگرێت

بەرپرسی بەشی خۆپارێزی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی دهۆک ڕایگەیاند، زیاتر لە دوو هەزار و 300 حاڵەتی نەخۆشی ڤایرۆسی جگەر لە دهۆک هەیە، هەروەها مەبەستمانە ئەو نەخۆشییە کۆنترۆڵ بکەین و نەهێڵین بڵاو ببێتەوە.

د. سەگڤان، بەرپرسی بەشی خۆپارێزی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی دهۆک، لە ڕۆژی جیهانی ڤایرۆسی جگەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "زیاتر لە دوو هەزار و 300 حاڵەتی نەخۆشی ڤایرۆسی جگەر لە دهۆک هەیە، هەروەها ساڵانە 100 حاڵەتی نوێ لە پارێزگاکە تۆماردەکرێت".

د. سەگڤان، ئاماژەی بەوەش کرد "مەبەستمانە ئەو نەخۆشییە کۆنترۆڵ بکەین و نەهێڵین بڵاوببێتەوە" گوتیشی: ئەو کەسەی تووشبووە چارەی دەکەین، هەروەها ڕۆشنبیری تەندروستی لەڕێگەی بڵاوکراوە و پۆستەر بڵاودەکەینەوە.

بەرپرسەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی دهۆک جەختی کردەوە "دەمانەوێت لە ڕێگەی سیمینارەوە ڕێگاکانی بڵاوبوونەوەی ئەونەخۆشییە ئاماژە پێ بکەین، کە لە ڕێگەی گواستنەوە خوێن و سێکس و بەکارهێنانی کەلوپەلی پیسەوەیە، بۆیە دەمانەوێت ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە بگرین و چارەی نەخۆشەکانیش بکەین".  

Fly Erbil Advertisment