نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆبووه‌وە

ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 3ـی ئابی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازیی له تۆماس زایلەر، باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق کرد.
له کۆبوونه‌وه‌کەدا په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر- به‌غدایان تاوتوێ کرد و دوا هه‌نگاوه‌کان و به‌ره‌وپێشچوونی گفتوگۆی هه‌ردوولایان بۆ چاره‌کردنی کێشه‌کان به ئه‌رێنی هه‌ڵسه‌نگاند؛ هه‌روه‌ها پشتگیری‌یان بۆ به‌رده‌وامیی گفتوگۆ و چاره‌ی کێشه‌کان به لێکگه‌یشتن دووپات کرده‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا ڕایگەیاند، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئه‌وه‌ی یارمەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومه‌تی فیدراڵی بدەن بۆ کاراکردنی ئابووری و دەرفەتهکانی کار.
له ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا باسیان له یادی 10 ساڵه‌ی جینۆساید و دۆخی ئێستە و داهاتووی ئێزدییان و پێکهاته‌کان له هه‌رێمی کوردستان و عێراق کرد و تیشکیان خسته سه‌ر ڕێککه‌وتنی حکوومه‌تی عێراقی فیدراڵ و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئاساییکردنه‌وی دۆخی شه‌نگال، پرسی کۆچ و دوا پێشهاته‌کانی ناوچه‌که به‌گشتی.