پێشەوا هەورامانی و تریفە عەزیز لەگەڵ بەرپرسی دێسکی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کۆبوونەوە

K24 – هەولێر:

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ تریفە عەزیز، بەرپرسی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئێرن نووتن، بەرپرسی دێسکی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کۆبووینەوە.

لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە: پرسی هەڵبژاردن، دەستپێکردنەوەی ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ و بابەتی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان بەدرێژی قسەیان لەسەرکرا.

پێشەوا هەورامانی ئاماژەی بەوەشکرد: بەرپرسی دێسکی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بە پەرۆشە و جددییە لەوەی ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە و بۆ ئەم بابەتەش لە پەیوەندی بەردەوامدان.

Fly Erbil Advertisment