ئەمەریکا پابەندیی خۆی بۆ پاڵپشتیی پێشمەرگە دووپات دەکاتەوە

ئەلینا ڕۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق ڕایگەیاند 'ئەوان پابەندن بە هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە لە تێکشکاندن و سەرکوتکردنی داعش، کە هەڕەشەیەکی هاوبەشە'.
هاوئاهەنگیی و هاوپەیەمانییەتیی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا، بەردەوام و بەرهەم هێن بووە، لەم دواییەش دوای سەرهەڵدانەوەی هێرشەکانی داعش، هاوکارییەکان چڕوپڕتر بوونەتەوە، وەکو لایەنی ئەمەریکی ئاماژەی بۆ دەکات، پابەندیی ئەو وڵاتە بۆ هاریکاریی و پاڵپشتیی پیشمەرگە دووپات دەکاتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق، ئەلینا ڕۆمانۆوسکی ڕایگەیاند، 'دڵخۆشە بەگەیاندنی کاروانێکی دیکەی هاوکارییەکانی ئەمەریکا بە هێزەکانی پێشمەرگە'.
لە تویتەکەیدا هاتووە: دڵخۆشم بە گەیاندنی کەلوپەلی گرنگ بۆ وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
لە تویتەکەیدا ئەوەش هاتووە: ئێمە پابەندین بە بەهێزترکردنی تواناکانی هێزەکانی عێراق، لە نێوانیان هێزەکانی پێشمەرگە، بۆ ئەوەی دڵنیا بین لە بەردەوامیی تێکشانی داعش لە عێراق.
گەیاندنی هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە کاتێکدایە، کە چەندان جار لە دامەزراوە باڵاکان و باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانی ئەمەریکا جەخت لە پاڵپشتی هێزەکانی پێشمەرگە کراوەتەوە و دەستخۆشیی لە چاکسازییەکان و پێشڤەچوونەکان کراوە.
پشێووتریش کونسوڵی گشتی ئەمهریکا لەهەرێمی کوردستان، مارک سترۆ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ڕایگەیاند: دەمەوێت پێزانینی خۆم بۆ هەوڵەکانی تایبەت بە چاکسازیی لە وەزارەتی پێشمەرگە بخەمەڕوو.
گوتبووشی: بەخشینی ئەم چەکانە بە پێشمەرگە دەرخەری پابەندی ئەمەریکایە بەهاوکاریکردنی پێشمەرگە.
لە ئازاری 2023 وەزیری بەرگری ئەمریکاش، لۆید ئۆستن، پێشووتر ئازایەتی و جەربەزەیی و ڕۆڵی پێشمەرگەی لە تێکشکاندنی داعش بەرز نرخاند بوو و هاوکات لە سەردان و کۆبوونەوەشی لەگەڵ سەرۆک بارزانی، ڕۆڵی پێشمەرگەی لە تێکشکاندنی داعش و ئاراستەکردنی هەرێمەکە بەرەوە قۆناغێکی ئارام و سەقامگیر و گەشەکردوو بۆ هەرێمی کوردستان بە پێویست و گرنگ وێنا کردبوو.
لە 21ـی ئەیلولی 2022 بە ئاماددەبوونی هەر یەکە لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نیوان وەزیری پێشمەرگەری هەرێمی کوردستان شۆڕش ئیسماعیل و یاریدەدەری وەیزری بەرگری ئەمەریکا سێلێستێ واڵاندەر مۆر کرابوو وەکو جەختکردنەوە لە بەردەوامیی پاڵپشتی ئەمەریکا لە هێزەکانی پێشمەرگە.
هاوپەیمانەیەتی ئەمەریکا و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سەرەتای ئازادکردنی عێراق دەگەڕێتەوە، وێڕای هەڵبەز و دابەزی هاوکشێە سیاسییەکانی عێراق، ئەو پەیوەندییە بە تۆکمەیی ماوەتەوە و هەردوو لا بە گرنگییەوە لە داهاتووی ئەو تێگەیشتن وهاوپەمانییە دەڕوانن.