ڕێزان شێخ دلێر: لە هه‌مواریی یاسای باری كه‌سێتی هاوسه‌رگیری له ده‌ره‌وه‌ی دادگا ده‌كرێت

K24 – هەولێر:
ژمارەیەک لە چالاکوانان و ئافرەتانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە هەولێر دژی هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی کۆبوونەوە و داوای ڕەتکردنەوەی ئەو پرۆژەیاسایەیان کرد کە ئێستا لە پەرلەمانی عێراق کاری لەسەر دەکرێت.
لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، ئەو چالاکوانانە بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی ڕاگەیەندراوێکیان خوێندەوە و جەختیان کردەوە "هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە، دۆخی کۆمەڵگە و خێزان و ئافرەتان خراپتر دەکات و ڕێگە خۆش دەکات بۆ ئەوەی پێشێلی مافەکانیان بکرێت".
لەلایەن خۆیەوە، ڕێزان شێخ دلێر، چالاکوان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند "بە گوێرەی ئەو ماددانەی ئێستا لە یاسای باری کەسێتیدان، هاوسەرگیریی لە دەرەوەی دادگا تاوانە، بەڵام هەموارکردنەوەی ئەو یاسایە ڕێگە دەدات لە دەرەوەی دادگا هاوسەرگیریی بکرێت و ڕێگەخۆشکەرە بۆ ئەوەی کەسانەی تەمەن 12 ساڵیش هاوسەرگیری بکەن".
ڕێزان شێخ دلێر ئاماژەی بەوەش کرد، یەکێک لە هۆکارەکانی هاوسەرگیریی لە دادگا بۆ پشکنینکردنی نەخۆشییە بۆماوەییەکانە، کە لە هەمواری یاسای باری کەسێتیدا بایەخ بەو بابەتە نادرێت.
بەشێک لە فراکسیۆنە شیعەکان دەیانەوێت هەمواری یاساکە بکەن و هەر ئافرەت و پیاوێکی عێراقی لەکاتی زەماونددا بتوانن مەزهەبیان دیاری بکەن، بەمەش ئەگەر مەزهەبی جەعفەری بە نموونە وەربگیرێت، دەتوانرێت کچ لە تەمەنی نۆ ساڵیدا بەشو بدرێت و کوڕیش لە تەمەنی 15 ساڵیدا زەماوەند بکات، ئەمە و چەند خاڵێكی دیكەش كە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و چالاکوانان و بەتایبەتی ئافرەتان، تێپه‌ڕاندنی یاساكه به مەترسیدار ناو دەبەن و پێیان وایە ئه‌و هه‌مواركردنانه‌ی خراونه‌ته ڕوو، عێراق زیاتر دابه‌ش ده‌كات.
هەمواریی یاسای باری کەسێتی کە لە پەرلەمانە، ڕۆژی 24ـی تەمموزی ڕابردوو بەهۆی ناکۆکی لەسەر پڕۆژەکە، پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ هەموارەکە دواخست، بەڵام لە کۆبوونەوەی ڕۆژی 4ـی ئەم مانگە، خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەموارەکە کرا.
پرسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای باری كه‌سیی، له‌سه‌ر ئاستی په‌رله‌مانتارانی عێراق كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری لێ ده‌كه‌وێته‌وه، به جۆرێك به‌شێك له په‌رله‌مانتاران له‌گه‌ڵ هه‌مواركردنه‌وه‌دان و به ده‌رچه‌یه‌ك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران و له‌خۆگرتنی منداڵان له دوای جیابوونه‌وه داده‌نێن. به‌شێكیش هه‌مواره‌كه به بۆمبی چێنراو له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی ناو ده‌بن و داوای ڕاگرتنی هه‌مواره‌كه ده‌كه‌ن.
له‌و باره‌وه ڕائید مالیكی، له لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان پێی وایه "گرنگترین ئه‌و بڕگانه‌ی هه‌موار ده‌كرێنه‌وه، ئازادیی ته‌واو بۆ تاكی عێراقی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات". به‌گوته‌ی مالیكی "یاسا پێشنیازکراوەکە بڕگەکانی ماددەی 41ـی دەستوور جێبەجێ دەکات، کە تێیدا هاتووە: عێراقییەکان ئازادن لە پابەندبوون بە باری کەسیی خۆیانەوە، بە پێی ئایین و مەزهەب و بیروباوەڕ، یان هەڵبژاردن و ئەمەیش بە یاسا ڕێک دەخرێت".
سه‌باره‌ت به به‌خێوكردنی منداڵ دوای جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران، محه‌مه‌د خه‌فاجی، له لیژنه‌ی یاسایی گوتوویه‌تی، "ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له باره‌ی هه‌مواری یاساكه تایبه‌ته به مادده‌ی 57ـی په‌یوه‌ست به به‌خێوكردنی منداڵ." گوتیشی، هه‌مواره‌كه له چوارچێوه‌ی هه‌ڵكشانی حاڵه‌ته‌كانی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران، پاراستن و دادپه‌روه‌ری بۆ خێزان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
له هه‌مواره‌كه‌دا پێشنیازی سه‌رپه‌رشتیی منداڵ، به هاوبه‌شی له نێوان دایك و باوك له ژینگه‌یه‌كی هاوسه‌نگدا كراوه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان، یاساكه هه‌موار ده‌كرێته‌وه.