نەجەف؛ سێ کەس لەسەر فرۆشتنی دوکانێك کوژران

K24 – هەولێر:
به‌هۆی كێشه‌یه‌ك له‌سه‌ر فرۆشتنی دوكانێكی سه‌وزه له نه‌جه‌ف، شه‌ڕ ڕوو ده‌دات و له ئه‌نجامدا سێ كه‌س ده‌كوژرێن و وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت: پۆلیس لە پارێزگای نەجەف ڕێوشوێنی یاسایی دەگرێتەبەر.
شه‌ممه، 17ـی ئابی 2024، به‌هۆی كێشه‌یه‌ك له‌سه‌ر فرۆشتنی دوكانێكی سه‌وزه له قه‌زای كووفه له نه‌جه‌ف، شه‌ڕ ڕووی داوه و له ئه‌نجامدا سێ كه‌س كوژران.
له‌م باره‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پۆلیس لە پارێزگای نەجەف ڕێوشوێنی یاسایی دەگرێتەبەر. ڕوونیشی كرده‌وه، ئه‌و ڕووداوه پێشینه‌ی هه‌یه و هه‌ر چه‌نده پێشتر چاره كرابوو و هه‌ردوولا پێك هاتبوون، به‌ڵام ئه‌مڕۆ لایه‌نێك ته‌قه‌ی له به‌رانبه‌ره‌كه‌ی دیكه كردووه و سێ كه‌سی كوشتووه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌شڵێت: هێزەکانی پۆلیس ئۆپەراسیۆنی گەڕانیان بەدوای تاوانبارەکەدا دەست پێ کردووە بۆ ئەوەی ڕووبه‌ڕووی دادگه‌ی بكه‌نه‌وه و به سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆی بگات.