نازم شه‌مه‌ری: ئه‌و حكوومه‌ته‌ی بۆ كه‌ركووك پێك هێنراوه كه‌مئه‌ندامه

ئه‌مینداری گشتی ده‌سته‌ی بۆچوونی عه‌ره‌بی له كه‌ركووك ئاماژه به‌وه ده‌كات، په‌یامیان بۆ كه‌س و لایه‌نانه‌ی له هۆتێڵ ڕه‌شید ئیداره‌ی نوێی كه‌ركووكیان پێك هێناوه، به هۆش خۆیان بێنه‌وه و ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ناویانه، زۆر مه‌ترسیداره.
شه‌ممه، 17ـی ئابی 2024، نازم شه‌مه‌ری، ئه‌مینداری گشتی ده‌سته‌ی بۆچوونی عه‌ره‌بی له كه‌ركووك تایبه‌ن به كوردستان24 گوتی، پرسی كه‌ركووك و دانانی پارێزگار و دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی شاره‌كه، ئه‌مڕۆ كه‌وتووه‌ته ده‌ست بڕیاری دادگه و بڕوای ته‌واویان به دادگه و بڕیاره‌كانیشی هه‌یه.
نازم شه‌مه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی له هۆتێڵ ڕه‌شید له به‌غدا كرا بۆ دانانی پارێزگاری كه‌ركووك و دابه‌شكردنی پۆسته كارگێڕییه‌كانی شاره‌كه، ناته‌واو بوو و ئه‌و حكوومه‌ته‌ی بۆ كه‌ركووك پێك هێنراوه، كه‌مئه‌ندامه.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆجێیی كه‌ركووك له چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كراوه، زیان به شاره‌كه و ئایینده و چاره‌نووسه‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌مینداری گشتی ده‌سته‌ی بۆچوونی عه‌ره‌بی له كه‌ركووك هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، به‌بێ به‌شداری پارتی دیموكراتی كوردستان و توركمان و عه‌ره‌بی ڕه‌سه‌نی شاره‌كه، ئیداره‌ی نوێی كه‌ركووك ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه.
شەوی شەممە، 10-08-2024، بێ بەشداریی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەرەی تورکمانی و ژمارەیەک ئەندامی عەرەبی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە بەغدا، پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەڵبژێردران. ڕێبوار تەها بە پارێزگار و محەممەد حافزیش بە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەڵبژێردران.
پێش ئەوەی کۆبوونەوەکە بکرێت، فراکسیۆنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەرەی تورکمانی و هاوپەیمانیی عەرەبی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە سێ ڕاگەیەندراوی جیاوازدا ڕەتیان کردەوە بەشداریی کۆبوونەوەکە بکەن و بە "نایاسایی" ناویان برد.
لە کۆبوونەوەکەی بەغدا، زیاتر لە 40 پۆستی گرنگ بە تورکمان و عەرەبەکانی کەرکووک دراون، لە بەرامبەردا تەنها شەش پۆست بە پێکهاتەی کورد، کە زۆرترین دەنگی ئەنجوومەنی پارێزگاکەی بەدەست هێناوە، دراون.
کۆی گشتیی ژمارەی کورسییەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک 16 کورسین و ژمارەی کورسیی لایەنەکانیش لە دوایین هەڵبژاردن، بەم شێوەیە بوو:
1. کورد: حەوت کورسی (یەکێتی پێنج و پارتیش دوو)
2. عەرەب: شەش کورسی
3. تورکمان: دوو کورسی
4. یەک کورسیش بۆ کۆتا