وەزارەتی تەندروستی بۆ هاووڵاتییان: تکایە دەرمان بێ ستیکەر بوو مەیکڕن

وەزارەتی تەندروستی
وەزارەتی تەندروستی

K24 – هەولێر:

وەزارەتی تەندروستی هاووڵاتییان هۆشیار دەکاتەوە و دەڵێت: تکایە لە هەر شوێنێک دەرمانی بێ ستیکەرتان بینی، خۆتانی لێ بە دوور بگرن و ئاگاداری تیمەکانی چاودێری بکەنەوە.

سێشەممە 20ـی ئابی 2024 وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانەی ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، تکایە هاووڵاتییان دەرمان بێ ستیکەر بوو مەیکڕن، ترسناکە و قاچاغە و نایاساییە.

وەزارەتەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، کە تاوانی گەورەیە دەرمانی بێ کوالێتی بدرێتە هاووڵاتییان.

هاوکات داواکارە لە هاووڵاتییان لە هەر شوێنێک دەرمانی بێ ستیکەریان بینی، با خۆیانی لێ بە دوور بگرن و ئاگاداری تیمەکانی چاودێری بکەنەوە.

وەزارەتی تەندروستی دەڵێت: "با هەموومان بەشداربین لە ڕێگریکردن لەم جۆرە تاوانە."

Fly Erbil Advertisment