ئاسایشی هەولێر ئافرەتێکی دەستگیر کرد کە به شێوه‌یه‌كی دڕندانه منداڵەکەی ئه‌شكه‌نجه دابوو

K24 – هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر ڕایگەیاندووە: ئافره‌تێكیان ده‌ستگیر كردووە، كه كچه ته‌مه‌ن چوار ساڵه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه ئه‌شكه‌نجه داوە و گرتەڤیدیۆی ڕووداوەکەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.
لە ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشی هەولێردا هاتووە: دوای ئەوەی گرتەڤیدیۆی ئەشکەنجەدانی منداڵێکی بچووک لە لایەن ئافرەتێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە. تیمەکانمان بەدوایدا چوون و دەرکەوت ئەو ئافرەتە بە ڕەگەز عەرەبی عیراقییە و ناوی (ز. و. م.) خەڵکی شاری بەغدایە، بەمەبەستی کارکردن لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیرمان کرد.
ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە: لە لێکۆڵینەوەدا دەرکەوت ئەو منداڵەی کە ئەشکەنجەی دەدات کچێکی تەمەن چوار ساڵانە و منداڵی خۆیەتی و ماوەیەک دەبێت لە هاوسەرەکەی جیا بووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24، ئافره‌ته‌كه له یانه شه‌وانه‌كان كار ده‌كات و دوای ده‌ستگیر کردنیشی گوتوویەتی "كاتێك گه‌ڕاومه‌ته‌وه ماڵەوە، منداڵه‌كەم هه‌راسانی كردووم بۆیه لێم داوه".
ئاسایشی هەولێر جەختی کردووەتەوە، ئێستا لێكۆڵینه‌وه له‌و دۆسیەیە به‌رده‌وامه و ڕاپۆرتی پزیشكی بۆ تەندروستی منداڵەکە ئاماده ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیدار بکرێت بۆ ئەوەی بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت.