ئاماری ساڵانەی تالاسیمیا لە عێراق مایەی نیگەرانییە

ئاماری ساڵانه‌ی تووشبوون به تالاسیمیا له عێراق جێگه‌ی نیگه‌رانین و ڕێكخراوه ته‌ندروستییه‌كانیش جه‌خت له بوونی 30 هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوو به‌و نه‌خۆشییه ده‌كه‌نه‌وه.
ئاماره‌كان له‌باره‌ی ژماره‌ی تووشبوون به تالاسیمیا له عێراق زه‌نگی مه‌ترسی لێ ده‌ده‌ن. له‌گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی تووشبوونی ساڵانه به‌و نه‌خۆشییه، كه‌مته‌رخه‌میی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تیش ئه‌وه‌نده‌ی دیكه نه‌هامه‌تییه‌كانی هه‌ڵگرانی زیاتر كردووه و ڕێكخراوه ته‌ندروستییه‌كانیش جه‌خت له هه‌ڵكشانێكی مه‌ترسیداری ڕێژه‌ی تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه ده‌كه‌نه‌وه.
عامر جومه‌یلی، سه‌رۆكی ڕێكخراوی به‌هاناوه‌چوونی تووشبوانی تالاسیمیا، ئاماژه به بوونی 30 هه‌زار تووشبووی نهخۆشییهکە له عێراق ده‌كات و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه "له ساڵی 2013ـەوه، چاودێریی دۆخی ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌كه‌ن و ساڵانه ئاماره‌كانی تووشبوون به تالاسیمیا له زیادبووندایە".
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته، تووشبووانی ئه‌و نه‌خۆشییه جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، وێڕای كه‌می پێداویستی تایبه‌ت به پێدان و گواستنه‌وه‌ی خوێن به كه‌سانی تووشبوو، بڕی ده‌رمانی پێویستیش بۆ چاره‌کردنی له نه‌خۆشخانه‌كاندا به‌رده‌ست نییه و حكوومه‌ت له دابینكردنی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانیان و چاودێریی پێویست كه‌مته‌رخه‌مه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌ن "له كاتێكدا هه‌زاران تووشبوو بەرەنگاری مردن دەبنەوە و تووشی داڕووخانی ده‌روونی بوونه، حكوومه‌تیش هیچ هه‌نگاوێكی نه‌ناوه بۆ بەردەستخستنی ده‌رفه‌تی چاندنی مۆخی ئێسك و ده‌سته‌به‌ركردنی ئامێری پێشكه‌وتووی پشكنینی ورد بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه و كه تێچووه‌كه‌ی زۆر به‌رزه هیچ تیمێكی پزیشكی تایبه‌تیشی بۆ ئه‌و تووشبووانه له‌ناو عێراق ده‌سته‌به‌ر نه‌كردووه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كه‌سوكاری تووشبووان كه قسه‌یان بۆ مێدیا عێراقییه‌كان كردووه، چیرۆكی نه‌هامه‌تییه‌كانیان بۆ دهستنەكهوتنی خوێن به‌هۆی نه‌بوونی له بانكه‌كانی خوێن ده‌گێڕنه‌وه و ده‌ڵێن: له‌كاتێكدا حكوومه‌ت هیچ پلانێكی بۆ ڕزگاركردنی تووشبووان نییه، له گه‌ڕان به‌دوای خۆبهخشانیشدا رووبه‌ڕووی ده‌رده‌سه‌ری گه‌وره ده‌بنه‌وه.
به‌گوته‌ی پسپۆرانی ته‌ندروستیش، چاره‌كردنی هه‌ر یه‌كێك له‌و نه‌خۆشانه ته‌نیا بۆ كڕینی ده‌رمان ده‌گاته 10 هه‌زار دۆلار، له‌كاتێكیشدا زۆربه‌ی تووشبووان له خێزانه هه‌ژاره‌كانن، توانای دابینكردنی ئه‌و دەرمانانە له لایه‌ن كه‌سوكاره‌كانیانه‌وه بووه‌ته مه‌حاڵ.