وائیل حازم: عێراق بەهۆی کەوتنەخوارەوەی درۆنە تورکییەکەی کەرکووکەوە تووشی شەرمەزاری بووە

شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و فرۆكه بێفرۆكه‌وانه توركییهی له كه‌ركووك كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، له‌ناو عێراق هه‌ستاوه، كه ئه‌مه‌ش چه‌قی كێشه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌یه و پرسیاره جیدییهكهی هه‌ڵده‌گرێت.
هه‌ینی، 30ـی ئابی 2024، وائیل حازم، شرۆڤه‌كاری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، ئه‌و فرۆكه بێفرۆكهوانهی له كه‌ركووك كه‌وته خواره‌وه، وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت توركییه، به‌ڵام به دوور ده‌زانرێت له توركیا هاتبێت، چونكه له توركیا بهاتبایه، له سنووره‌كانه‌وه ئاسته‌نگی بۆ دروست ده‌كرا.
وائیل حازم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌م فرۆكه‌یه له یه‌كێك له بنكه‌كانی توركیا له‌ناو عێراق هه‌ستاوه و بۆ ناو كه‌ركووك چووه، به‌ڵام له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه عێراقییه‌كان و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه چاودێری كراوه.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره باسی له‌وه‌ش كرد، مایه‌ی سه‌رنج و سه‌رسوڕمانییه شانه‌ی ئه‌منی عێراق و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته هێمایان بۆ ئه‌وه نه‌كردووه فرۆكه‌كه له‌ناو كه‌ركووك لێی دراوه و كه‌وتووه!
ناوبراو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئه‌منی عێراق تووشی شه‌رم بوونه به‌هۆی ئه‌و شوێنه‌ی فرۆكه‌كه‌ی لێ كه‌وتووه‌ته خواره‌وه كه شوێنێكی ته‌واو سڤیله و ناو خه‌ڵكه.
پێنجشه‌ممه، 29ـی ئابی 2024، شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له ڕاگه‌یەندراوێكدا ڕایگه‌یاند، كاتژمێر 9:30ـی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، بەرگریی ئاسمانی عێراق فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی له کەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووکدا دەستنیشان کرد و دوای به‌دواداچوون و زانینی ڕێڕه‌وه‌كه‌ی و گه‌یشتنی بۆ ناوه‌ندیی شاری كه‌ركووك كه چه‌ندان باره‌گه‌ی حكوومی و ناوه‌نده ئابوورییه و ئامانجه گرنگه‌كانی لێیه، سه‌رجه‌م ده‌زگه ئه‌منییه‌كانی لێ ئاگه‌دار كرایه‌وه.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردبوو، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ده‌زگه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركووك، هاوكات زانیارییه‌كان له باره‌ی فرۆكه‌كه بێفرۆكه‌وانه‌كه له لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه پشتڕاست كرایه‌وه و ڕوون بووه‌وه كه فرۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراوه.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له ڕاگهیهندراوهكهدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشابوو، كاتژمێر 10:30 تێبینی كرا فرۆكه‌كه له‌ناو كه‌ركووك كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و دەرکەوت فرۆکەیەکی تورکیایە و تیمێکی کاری تەکنیکی لە به‌ڵگه‌نامه‌ی تاوانه‌كان و بەرگریی ئاسمانی و خاوه‌نداریه‌تی فرۆکەی بێفرۆکەوان پێک هێنرا بە مەبەستی زانینی هۆکارەکانی کەوتنەخوارەوەی و بارودۆخی ڕووداوەکە.
عەمید عەبدولسەلام حەموودی، جێگری بەرپرسی بەرگریی ئاسمانیی ناوچەی باکووریی عێراق، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی لە ئاسمانی کەرکووک خستوویانەتە خوارەوە "تورکییە" و لە جۆری "ئەنکا"ـیە.
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە نزیکەی کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆی پێنجشەممە، 29-08-2024، خراوەتە خوارەوە و بووەتە سێ پارچە؛ پارچەیەک لە گەڕەکی "تسعین" لە شەقامی "قودس"، پارچەیەک لە نێو حەوشەی ماڵێک و پارچەیەکی دیکەش لە گەڕەکێکی دیکەی شاری کەرکووک کەوتووەتە خوارەوە.
جێگری بەرپرسی بەرگریی ئاسمانیی ناوچەی باکووریی عێراق باسی لەوەش کردبوو، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لە سنووری سلێمانییەوە چووەتە ئاسمانیی شاری کەرکووک و پێشتر مۆڵەتی لە بەرگریی ئاسمانیی فیدراڵی وەرنەگرتبوو، بۆیە خستوویانەتە خوارەوە.
لەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکانیش، بە گوێرەی هەمان سەرچاوەی کوردستان24، کرێکارێک بەهۆی ڕووداوەکەوە برینداربووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە؛ هاوکات زیانی ماددی بەر خانووی هاووڵاتییەک گەیشتووە.
یەکێک لە پارچەکانی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە کە لە گەڕەکی "تسعین" لە شەقامی "قودس" کەوتووەتە خوارەوە، ئاگری گرتبوو و دواتر لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانیی کەرکووکەوە کۆنترۆڵ کراوە.