یەکێتیی ئەورووپا: هەرچەندە پشتیوانیی لە ئۆکرانیا دەکەین بەڵام شەڕ لەگەڵ ڕووسیادا ناکەین

لەگەڵ بەردەوامبوونی هێرشی ئۆکرانیا بۆ سەر خاکی ڕووسیا، وەزیرانی بەرگریی ئەورووپا بە بەشداریی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتییەکە کۆبوونەوە و پشتیوانیی خۆیان بۆ هێرشەکەی ئۆکرانیا دووپات کردەوە.
هەروەها بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا دەڵێت، هەرچەندە پشتیوانی لە هێرشی ئۆکرانیا بۆ سەر خاکی ڕووسیا دەکەین، بەڵام لەگەڵ ڕووسیادا لە شەڕدا نین.
ڕوبین برێکیلمانس، وەزیری بەرگری هۆڵەندا ڕایگەیاند " لەبارەی ڕێککەوتی گەیاندنی هاوکارییەکان، لێدوان نادەم، نەک لەبەر ئەوەی کە نامەوێت ڕوون بم یان نامانەوێی زانیاری بە ڕووسیا بدەین، بەڵام هەر وەک بەڵێنمان دا بەم زووانە هاوکارییەکان دەنێرین".
هەروەها بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی پشتیوانیی لە هێرشی ئۆکرانیا دەکەن بۆ سەر خاکی ڕووسیا، بەڵام جەنگیان لەدژی ڕووسیا هەڵنەگیرساندووە.
جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا دەڵێت: کاتێك پشتیوانیی لە ئۆکرانیا دەکەین، تەنانەت ڕەچاوی ئەگەری بە ئامانجکردنی ڕووسیاش دەکەین، لەگەڵ ڕووسیادا لە شەڕدا نین، کەس نایەوێت لەگەڵ ڕرووسیا شەڕ بکات، بەڵام خۆت لەشوێنی ئۆکرانییەکان دابنێ و لەلایەن ڕووسیا لەشوێنێکەوە بۆردومان دەکرێی لە دەرەوەی ناوچەی هێزی خۆتە، بۆیە دەتەوێت شەڕ بۆ هەردوولا یەکسان بێت".
دوو ساڵ و نیوە جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە، لە شەشی ئەم مانگەدا ئۆکرانیا هێرشێکی فراوانی بۆ سەر هەرێمی کورسک لە ڕووسیا دەست پێ کرد، و نزیکەی 100 شارۆچکەی کۆنترۆڵ کردووە، هاوپەیمامانی کیێڤیش پشتیوانیی لەو هێرشە دەکەن.