گەشتوگوزاری ڕاپەڕین: بەشێک لە گەشتیاران پابەندی ڕێنماییەکان نابن

ئارام پیرۆت، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری ڕاپەڕین
ئارام پیرۆت، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری ڕاپەڕین

بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری ڕاپەڕین ڕایگەیاند، هۆی پیسبوونی شوێنە گەشتییارییەکان، گەشتیارنن کە پابەندی ڕێنماییەکان نابن.

یەکشەممە، 1ـی ئەیلوولی 2024، ئارام پیرۆت، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری ڕاپەڕین، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ناوچە گەشتییارییەکان کە خەڵکی بۆ بەسەر بردنی کاتێکی خۆش بەسەری دەبات یەکێک لەوانەی کە چێژی لێ دەبینێت پاکو خاوێنی شوێنەکەیە.

ئەو بەڕیوەبەرە دەڵی: شوێنە گەشتییارییەکان ئەگەر زبڵ و خاشاکی زۆریان لێ بێت، دەبێتە مایەی بێزاری گەشتەوەران.

دەشڵێت: ناوچە گەشتییارییەکانی سنووری کوردستان بە گشتیی کەم تا زۆر کە کەشتییاران ڕووی تێ دەکەن، هەندێکیان پابەندن بە خاوێنڕاگرتنی شوێنەکان، لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێک کەس هەن هەست بە بەرپرسیارێتی ناکەن، ئەو پاشماوە و شتانەی کە پێیانە لە  فڕێی دەدەن، دواجار هەموو ئەوانە زیان بە ناوچە گەشتییارییەکان دەگەیەنێت.

باسی لەوەش کرد: ئێمە لە دەستەی گەشتوگوزار کۆمەڵێک ڕێنماییمان هەیە تایبەت بە گەشتییاران، بە مەبەستی پاکوخاوێن ڕاگرتنی شوێنە گەشتییارییەکان یاخود پاراستنی دار و درەختەکان و ئەو سروشتەی کە هەیەتی یا کەمکردنەوەی دەنگی هۆڕنی ئۆتۆمبیل و میوزیک و گۆرانی لەو شوێنانە.

ئارام پیرۆت ئەوەشی راگەیاند، ئێمە وەکو گەشتوگوزار چەندان تابلۆی ڕێنماییمان هەڵواسیووە بۆ پاکڕاگرتنی ئەو شوێنە گەشتییاریانە لەلایەن گەشتییارەوە، هەروەها دەربەندی ڕانییە ئاوەکەی لە ئێرانەوە دێت، چەندان گوندی لەسەرە، ئەویش هۆیەکە بۆ پیسبوون لەلایەن ئەو گوندنشینانەوە لە سەرەتای ڕووبارەکەوە کە دێت لەوێ کۆ دەبێتەوە.

Fly Erbil Advertisment