دەشتی بوستانی: جگەرەکێش 19 جار زیاتر لە جگەرەنەکێش تووشی شێرپەنجەی سیپەلاک دەبێت

ڕاوێژكارێكی هه‌ناو و ڕاگری كۆلێژی پزیشكی له هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات، دایكانی جگهركێش، كاتێك دووگیان ده‌بن، كاریگه‌ریی جگه‌ره به‌سه‌ر كۆرپهكانیانهوه زۆر ده‌بێت، بۆ نموونه كێشیان كه‌م ده‌بێت و دوای له‌دایكبوونیشیان تووشی چه‌ندان گرفتی ته‌ندروستی ده‌بنه‌وه.
دووشه‌ممه، 2ـی ئه‌یلوولی 2024، ده‌شتی بوستانی، ڕاوێژكاریی هه‌ناو و ڕاگری كۆلێژی پزیشكی له هه‌ولێر تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، جگه‌ره‌كێشان یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌وكردنی سییه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر و شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان و نۆره‌ی دڵ و جه‌ڵته‌ی ده‌ماغ و چه‌ندانی نه‌خۆشی دیكه.
ده‌شتی بوستانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، زۆربه‌ی نه‌خۆشییه قورسه‌كان كه تووشی مرۆڤ ده‌بێت، له‌وانه ده‌رده‌كه‌وێت و ئه‌وانه‌ن كه جگه‌ره ده‌كێشن.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره‌كێشن، 19 جار زیاتر تووشی شێرپه‌نجه‌ی سیپه‌لاك ده‌بن، واته ڕێژه‌ی زیادبوونیان 50% نییه، به‌ڵكوو سه‌تا 1900ـه.
ئه‌و ڕاوێژكاره‌ی هه‌نگاو و ڕاگره‌ی كۆلێژی پزیشكی هه‌ولێر گوتیشی، له وڵاتانی پێشكه‌وتوودا ته‌نانه‌ت له شوێنه گشتییه‌كانی وه‌كوو باخچه‌كان قه‌ده‌غه‌یه جگه‌ره بكێشرێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانی ده‌وروبه‌رییان تووشی زیانه‌كان نه‌بن.