پارێزگای واست.. کەسوکاری قوتابیان نیگەرانن لە نەبوونی قوتابخانە و مامۆستای پسپۆر

یەکێک لە قوتابخانەکانی پارێزگاکە
یەکێک لە قوتابخانەکانی پارێزگاکە

ساڵی نوێی خوێندن وەک هەر ساڵێکی دیکە بە کۆمەڵێک کێشەوە لە پارێزگای واست دەستی پێ کرد. کەسوکاری قوتابیان لەدۆخی پەروەردەی واست نیگەرانن و بە دڵشکاویەوە باس لەو دەیان کێشەیە دەکەن کە منداڵەکانیان لەکاتی خوێندندا تووشی دەبن، لەوانەش خراپیی قوتابخانەکان و دابەشکردنی کتێبی کۆن بەسەریاندا، ئەوە لەگەڵ هەبوونی ژمارەیەکی زۆر قوتابی لەیەک پۆلدا.

هاووڵاتیەکی پارێزگاکە دەڵێت: ساڵی نوێی خوێندن دەستی پێ کرد و کێشەکان دیسان هاتنەوە بەرباس، چەندین کێشەمان هەیە لەوانە نەبوونی قوتابخانە و نەبوونی مامۆستای پسپۆڕ بۆ بابەتە جیاوازەکان، بەداخیشەوە تا ئێستا هیچ چارەیەکی بنەڕەتی و تەواو بۆ ئەم کێشانە نەدۆزرانەتەوە، هەروەها پێشکەش نەکردنی پێویستییەکانی خوێندن لەلایەن قوتابخانەکانەوە، ئەمەش وا دەکات دایک و باوکەکان خۆیان پێداویستییەکان بکڕن.

هاووڵاتیەکی دیکە گوتی: کێشەی زۆرمان هەیە، نەبوونی قوتابخانە، نەبوونی مێز و کورسی، هەروەها نەبوونی مامۆستای پسپۆڕ، بەشێک لە مامۆستاکان پسۆڕ نین و هەندێکیان لە وانەگوتنەوەدا  کەمتەرخەمن.

لەسەر هەمان پرس، هاووڵاتیەکی دیکەی پارێزگای واست ڕایگەیاند، دایک و باوکەکان ناچارن هەموو ساڵێک لەگەڵ دەستپێکردنی خوێندن پێداویستی بۆ منداڵەکانیان بکڕن، نرخی ئەو پێداویستیانەش ساڵ بەساڵ زیاد دەکات، ژمارەیەکی زۆریش لە کۆمپانیا هاتوونەتە عێراقەوە و لەم بوارەدا کار دەکەن، بەبێ ئەوەی چاودێریی بکرێن. بەرپرسیارێتی لەسەر وەزارەتی پەروەردەیە بۆ ئەوەی لانیکەم پێداویستیی خوێندن بەسەر قوتابیان دابەشبکات چونکە خەڵک هەژار و بێکارن.

 

Fly Erbil Advertisment