هۆکاری نووستنی خۆزێ مۆرینیۆ لە یاریگەی مەشقەکانی فێنێرباهچێ

خۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی، ڕاهێنەری یانەی فێنێرباهچێی تورکی لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی "زە سەن"ی بەریتانی هۆکاری نووستنی لە یاریگەی مەشقەکانی یانەکەی ئاشکرا دەکات.
مۆرینیۆ دوای چەند مانگێک لە جێهێشتنی رۆما و پەیوەندیکردن بە یانە تورکییەکە ئاشکرای کرد، نووستنی لە یاریگە دەگەڕێتەوە بۆ زۆری کارکردن و ماندوێتی، دەشڵێت: "من ڕۆژانە 12 کاتژمێر کار دەکەم و شەوانیش لە یاریگەی مەشقەکان دەخەوم".
سپێشەڵ ڕوونیشیدەکاتەوە "ئەم کارە دەکات بۆ ئەوەی کات بە فیرۆ نەدات" هێما بۆ ئەوەش دەکات "ئیستانبوڵ شارێکی جوانە، بەڵام نەهاتووە بۆ ئەوەی پشوو بدات، بەڵکو بۆ کارکردن هاتووە".