هاوکاریی سەرۆک بارزانی گەیەندرایە نەخۆشانی دهۆک

دهۆک
دهۆک

پەیامنێری کوردستان24 ڕایگەیاند: هاوکارییەکانی سەرۆک بارزانی لەڕێگەی بەرپرسی لقی یەکی یەکی پارتی لە دهۆک گەیەندراوەتە ئەو نەخۆشانەی توانای داراییان نییە نەشتەرگەریی بکەن.

یەکشەممە 29ـی ئەیلوولی 2024، پەیامنێری کوردستان24 لە دهۆک ڕایگەیاند: نەوزاد عەبدوڵڵا، بەپرسی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دهۆک، بڕی 750 ملیۆن دیناری هاوکاریی سەرۆک بارزانی گەیاندە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک بۆ ئەوەی بە سەنتەری نەخۆشان لە دهۆک بگەیەندرێت، بەتایبەت بۆ ئەو نەخۆشانەی دەیانەوێت نەشتەرگەریی بکەن.

پەیامنێری کوردستان24 ئاشکرای کردووە، لەگەڵ ئەو هاوکارییانەی سەرۆک بارزانی، 27 مۆلیدەی قەبارە گەورە بۆ ئەو گوندانە دابین کران کە کەوتوونەتە سنووری قەزای دهۆک و سیمێل.

 

Fly Erbil Advertisment