قه‌هار سابیر عه‌لكه: سكاڵامان له ته‌قه‌كه‌رانی پرسه‌كه‌ی مزگه‌وتی ڕه‌شاد موفتی كردووه

قه‌هار سابیر عه‌لكه ئاماژه به‌وه ده‌كات، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1994ـوه باوكی و مامهیهكی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ماڵی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵه‌وه بێسه‌روشوێنن؛ ده‌شڵێت، پێشوه‌خته ئاگه‌دار بوون كه شاڵاو كۆسره‌ت ده‌چێته پرسه‌كه‌یان.
دووشه‌ممه، 30ـی ئه‌یلوولی 2024، قه‌هار سابیر عه‌لكه تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: سكاڵایان له ته‌قه‌كه‌رانی پرسه‌كه‌یان كردووه، كه به‌بێ خواستی ئه‌وان چوونه‌ته مزگه‌وت بۆ سه‌ره‌خۆشی.
قه‌هار سابیر عه‌لكه باسی له‌وه‌ش كرد، دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن عه‌لی كوڕییه‌وه شاڵاو كۆسره‌ت ئاگه‌دار كرایه‌وه پرسه‌كه به جێ بهێڵێت، پاسه‌وانه‌كانی شاڵاو به ته‌قه‌كردنه‌وه چوونه ده‌ره‌وه.
دووشه‌ممه، 30ـی ئه‌یلوولی 2024، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاندووه، بنه‌ماڵه‌ی قه‌هار سابیر عه‌لكه پرسه‌یان له مزگه‌وتی ڕه‌شاد موفتی له هه‌ولێر هه‌بووه و "شاڵاو كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ" به‌بێ ئاگه‌داركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته چووه‌ته پرسه‌كه، به‌ڵام له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی خاوه‌ن پرسه‌كه‌وه پێیان ڕاگه‌یه‌ندراوه پرسه‌كه به جێ بهێڵێت و ڕازی نین به چوونی بۆ پرسه‌كه و دڵنه‌واییكردنیان، چونكه له ڕابردوودا دوو كه‌سی ئه‌و ماڵه‌ی پرسه‌یان هه‌بووه، به ده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی شاڵاو كۆسره‌ت "شه‌هید" كراون.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له ئه‌نجامدا مشت‌ومڕ دروست بووه و پاسه‌وانه‌كانی شاڵاو كۆسره‌ت به‌بێ ڕێزگرتنی حه‌ره‌می مزگه‌وت و له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی خاوه‌نی پرسه‌كه، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خاوه‌نی پرسه‌كه و ته‌قه‌یه‌كی زۆریان كردووه و خاوه‌نی پرسه‌كه‌یان بریندار كردووه.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، یاسا سه‌روه‌ره و ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌قه‌یان كردووه و له‌م كاره نایاساییه‌دا به‌شدار بوون، ڕووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێنه‌وه.
دووشه‌ممه، 30ـی ئه‌یلوولی 2024، بارزان قه‌ساب، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: له ڕووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی پاسه‌وانه‌كانی شاڵاو كۆسره‌ت له‌ناو مزگه‌وتی ڕه‌شاد موفتی، هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه، به‌ڵكوو ته‌نیا یه‌ك كه‌س به گوللـه بریندار بووه و بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمرجنسی گواستراوه‌ته‌وه و دوو كه‌سی دیكه‌یش به قۆنداخی چه‌ك بریندار كراون.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، شاڵاو كۆسره‌ت كه هاوكات كاندیدی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌بوو خۆی له شوێنێكی وه‌ها به دوور بگرتایه، چونكه پێشتر كێشه‌ی خوێن له‌نێوان ئه‌وان و خاوه‌نی پرسه‌كه‌دا هه‌بووه.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، باشتر وایه كاندیده‌كان به شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نییانه بچنه ناو خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر، یانیش نه‌چنه ئه‌و شوێنانه‌ی كه پێشتر شه‌ڕی ناوخۆیان به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌یدا سه‌پاندووه.