دوایین دیاری پێشكەش بە ھاوڕێ شەھیدەكەی دەكات
دەیەوێت لە گۆڕیشدا وەفا و دڵسۆزی بۆ ھاوڕێ شەھیدەكەی دەربڕێ
K24 - سۆران
دوای شەھید بوونی ھاوڕێکەی لە میحوەری باشیک، ھاونیشتیمانیەکی رۆژھەڵاتی کوردستان لەشاری بانەوە وەک دوایین دیاری بۆ ھاوڕێکەی کێلی گۆڕی بۆدێنێتە شاری سۆران لەباشووری کوردستان.
ھێرش رەحیم پور خەڵکی شاری بانەی رۆژھەلاتی کوردستانە، ئەم گەنجە رێگایەکی دووری بڕیووە بۆ ئەوەی دیاریەک بۆ ھاوڕێکەی بێنێتە باشووری کوردستان، بەڵام چ جۆرە دیاریەک؟ کێلی گۆڕ بۆ گۆڕی ھاوڕێ شەھیدەکەی.
ئەم گەنجەی شاری بانە ماوەی زیاتر لە حەوت ساڵە ھاوڕێیەتی لەگەڵ شەھید مستەفا جەوھەر ناسراو بە کاکە ڕەش و خانەوادەکەی ھەیە، لەدوای شەھیدبوونی ھاوڕێیەکەشی لەمیحوری باشیک، ھێرش وەک دوایین دیاری و بۆ دواجار ماڵئاوی لەوشەھیدەی بەرگری لەخاک و خەڵکی کوردستان لەسەرئەرکی خۆی کێلی گۆڕی بۆ گۆڕی شەھید مستەفا جەوھەر ھیناوەتە باشووری کوردستان و لەگەڵ خانەوادەی شەھیدا کێلەکانی بۆ لەگۆڕدەگرن.