داعش موختارێك سەر دەبڕێت
تا ئیستا ھۆکاری سەربڕینی نازانرێت
.jpg)
K24 - ھەولێر
چەکدارانی داعش له گوندی "بوشر" له باشوری ناحیەی قەرەتەپە موختاری گوندەكە سەر دەبڕن.
سەڵاح بابان ئه ندامی ئەنجومەنی ناحیەی قەرەتەپە بە كوردستان24 رایگەیاند تا ئیستا ھۆکاری سەربڕینی ئەو شێخە نازانرێت کە ناوی یوسف ئەحمەدە و لە نەتەوەی عەرەبە.
گوتیشی ھێزە ئەمنییەكان دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە و ئەوە چەندیجارە چەكدارانی داعش دزە دەكەنە ناو گوندەكانی ناوچەكە و ھاووڵاتیانی بی تاوان دەكوژن.
ئەم رووداوە رۆژێك پاش دزەپێكردنێكی دیكەی چەكدارانی داعش دێت كە لە ناوچەی نەوتخانە لە باشووری قەزای خانەقین ھێرشیان كردە سەر كۆمپانیایەكی رێگاوبان و 21 سەربازی سوپای عێراق و 5 كرێكاریان رفاند.