بابه شێخ: ئه‌وانه‌ی بۆ داواكردنی هاوكاری چوونه‌ته ئێران نوێنه‌ری ئێمه نین
"كه‌س بۆی نییه به‌ناوی ئێمه‌وه قسه بكات"
K24 - هه‌ولێر:
بابه شێخ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی رۆحانی ئێزدییان له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 بێ ئاگایی خۆی له چوونی شاندێك به ناوی كوردانی ئێزدی بۆ ئێران ده‌ربڕی و گووتیشی: "ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی ئێزدیان ناكه‌ن و قه‌بووڵیش ناكه‌ن كه‌س به ناوی ئه‌وان و بێ ئاگاداری ئه‌وان به ناوی ئێزدیان قسه بكه‌ن".
بابه شێخ ده‌شڵێت: "پێویسته شنگال و ناوچه‌كانی ئێزدیان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان".