یهكێتی به ئامادهبوونی تاڵهبانی و به سهرپهرشتی كۆسرهت رهسووڵ كۆدهبێتهوه
چارهنووسی ناوهندی بڕیار روون نییه
K24 - سلێمانی:
بڕیاڕە سبەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان, لە ماڵی جەلال تاڵەبانی, سكرتێری گتشی ئهو حزبه كۆببێتەوە و كۆبوونەوەكەش بە سەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی بەڕێوەدەچێت.
بە گوتەی بەرپرسانی ئەو حزبە لە كۆبوونەوەكەدا باس لە چارەسەركردنی ململانێ نێوخۆییەكانی یەكێتی و كێشە سیاسی و داراییەكانی ھەرێمی كوردستان دەكرێت.
دوای تێپەڕبوونی 5 مانگ بەسەر راگەیاندنی باڵی ناوەندی بریاڕ لە ناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بەشداری پێکردنی جەلال تاڵەبانی لە کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی كوردستان چاوەڕێی ئەوەی لێدەكرێت ببێتە سەرەتایەک بۆ کۆتاییھێنان بە كێشە نێوخۆییەكانی یەكێتی.