فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی چوكلێت بەڕێوەدەچێت
چەندین جۆر چوكلێت و قاوە نمایشكراوە
K24 - ئیستانبوڵ
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی چوكلێت لە ئیستانبوڵ دەستیپێكرد، لە فێستیڤاڵەكەدا چەندین كۆمپانیا و كارگەی تایبەت بە دروستكردنی چوكلێت بەشداریان تێداكردووە و چەندین جۆر چوكلێت و قاوە نمایشكراوە، بۆ راكێشانی زیاتری سەرنجی ئامادەبووان بەشێك لە بەشداربوان تابلۆ و وێنەی تایبەتیان لەسەر چوكلێت دروست كردووە.