ئه‌مریكا مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش به گوێی جیهاندا ده‌دات
به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری نیشتمانی ئه‌مریكا: داعش له رێكخراوێكی تیرۆریستی زیاتره

K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری نیشتمانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: "هه‌رچه‌نده رێكخراوی تیرۆریستی داعش، به‌م دواییانه له عێراق و سووریا دووچاری شكست هات، به‌ڵام هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ن".
دان كۆتس، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری نیشتمانی ئه‌مریكا له كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن به سه‌ركرده و به‌رپرسانی به‌رگری و دیپلۆماته‌كانی جیهانی راگه‌یاند: "شكستهێنان به داعشی تیرۆریست وه‌ك كوشتنی ئه‌خته‌بووت وایه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "داعش زیاتره له رێكخراوێكی تیرۆریستی، ئایدۆلۆژیایه و له‌وانه‌شه بیروباوه‌ڕێكی ئاینی بێت یان تێكه‌ڵه‌یه‌ك بێت له ئایدۆلۆژیا و بیروباوه‌ڕی ئاینی و دوای شكستی داعش له مه‌یدانه‌كانی جه‌نگیش به‌رده‌وامی هه‌بێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری نیشتمانی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "ئێستا روون نییه ئایا بۆ رێگه‌گرتن له داعش و سه‌رله‌نوێ خۆرێكخستنه‌وه‌ی، ئه‌وه‌ی پێویست بووه كردوومانه یان نا، یان ته‌نها له‌م ساته‌دا راگیراون و سه‌رله‌نوێ ریزه‌كانیان رێكده‌خه‌نه‌وه".
دان كۆتس به روونی به ئاماده‌بووانی گووت، هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆ ره‌وشی ئێستای داعش ئه‌وه‌یه ده‌ڵێن "هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه".