كه‌ركووكییه‌كان به‌گژ فشاره‌كانی به‌غدادا ده‌چنه‌وه
سه‌ره‌رای رێگرییه‌كان به جلوبه‌رگی كوردییه‌وه ئاهه‌نگ ده‌گێڕن
K24 - هه‌ولێر:
سەرەڕای ڕێگرییەکانی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و دام‌و ده‌زگاكانی حكومه‌تی عێراق، لە کەرکووک ڕۆژی پۆشینی جلووبەرگی کوردی بەرزڕاگیرا و لە سەرجەم قوتابخانە کوردییەکانی کەرکووک قوتابی و خوێندکاران بە پۆشینی جلووبەرگی کوردی و سازدانی ئاهەنگ و هەڵپەڕکێ و چاندنی نه‌مام ئەم ڕۆژەیان پیرۆزکرد.
هێمن دەلۆ په‌یامنێری كوردستان 24 یەکێک لە قوتابخانەکانی بەسەرکردۆتەوە كه قوتابیان به جلوبه‌رگی كوردییه‌وه ئاهه‌نگ و هه‌ڵپه‌ڕكێیان سازكردووه.
یه‌كێك له به‌شداربووان به جلوبه‌رگی كوردییه‌وه ئاڵایه‌كی كوردستانی كردووه‌ته ملی و ده‌ڵێت: "كه‌ركووك هه‌ر به كوردستانی ده‌مێنیته‌وه‌و به‌وانه ده‌ڵێم كه 16ـی ئۆكتۆبه‌ریان خوڵقاند كه پێشمه‌رگه هه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌ركووك".
دوای هێرشی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق له رۆژی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 بۆ سه‌ر شاری كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، ئه‌و ھێزانه به جۆره‌ها شێواز فشاریان بۆ سه‌ر كوردی ناوچه كوردستانییه‌كان درووستكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری هێما و سیمبووله نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كانیان بن، پاش ئه‌وه‌ی خۆیان سه‌رجه‌م هێما و پیرۆزییه‌كانی كوردیان له‌و ناوچانه داماڵی و ته‌نانه‌ت په‌یكه‌ر و وێنه‌ی پێشمه‌رگه شه‌هیده‌كانی ده‌ستی داعشیشیان شێواند، كه ساڵانێك به‌رگرییان له سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی ئه‌و ناوچانه كردبوو.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)