شاسوار عه‌بدولواحید له چه‌مچه‌ماڵ ده‌ركرا
گرژی دروستبووه‌و هێرش كراوه‌ته سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی

K24 - هه‌ولێر:
له شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ كۆڕێكی بانگه‌شه‌ی پێشوه‌خته‌ی شاسوار عه‌بدولوه‌حید، بۆ لیسته‌كه‌ی (نه‌وه‌ی نوێ) گرژی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و ئاسایش بۆ بڵاوه‌پێكردنی خه‌ڵك هاتووه‌ته ناوچه‌كه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17/3/2018 شاسوار عه‌بدولواحید له شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، قسه‌ی بۆ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ناوچه‌كه كردووه، به‌ڵام دوای ده‌رچوونی له هۆڵه‌كه ناڕه‌زایی درووستبووه‌و هێرشكراوه‌ته سه‌ری و ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێل زیانی پێگه‌یه‌نراوه.
چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه ڤیدیۆی رووداوه‌كه‌یان راسته‌وخۆ بڵاوكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێن، خه‌ڵكی له هاتنی شاسوار نیگه‌رانن و وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك هێرشیان كردووه‌ته سه‌ری.
له‌ناو خه‌ڵكه‌كه‌دا ده‌نگی كه‌سانێك ده‌بیسترێت كه به ده‌نگی به‌رز هاوار ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن "نامانه‌وێت" و توڕه بوون و قسه‌ی پێده‌ڵێن.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن له‌و كاته‌ی خه‌ڵك شاسوار عهبدولواحیدی ده‌ركردووه ئاسایش هه‌وڵیداوه رێگریان لێبكات، به‌ڵام دواتر ره‌وشه‌كه به‌ره‌و گرژی زیاتر چووه.
شاسوار عه‌بدولواحید خاوه‌نی گرووپی كۆمپانیاكانی نالیایه و چه‌ند كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤیزیۆنی هه‌یه، به‌ر له‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دوابخرێت، قه‌واره‌یه‌كی به‌ناوی "نه‌وه‌ی نوێ" له كۆمیسیۆن تۆمار كرد. به‌ڵام دواتر كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌و قه‌وارانه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردن تۆماركران و ژماره‌یان پێدرا، ناتوانن جارێ بانگه‌شه به‌و ژمارانه‌وه بكه‌ن، به‌ڵام شاسوار عه‌بدولواحید رۆژانه له میدیاكانییه‌وه ناوچه جۆراوجۆره‌كانی كوردستان بۆ به‌ستنی كۆڕ و كۆبوونه‌وه وه‌ك بانگه‌شه‌ی پێشوه‌خته دیاری ده‌كات.


