رائید شاكر به‌هۆی نه‌دای خوشكی فشار ده‌خاته سه‌ر پۆلیسه‌كانی
"سه‌ر سندوقه‌كان هه‌واڵگریی لێیه ده‌نگ به خوشكه‌كه‌م نه‌ده‌ن پێتان ده‌زانین"

K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی عێراق فشار ده‌خاته سه‌ر كارمه‌ندانی پۆلیسی فیدراڵی بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌نگدانی تایبه‌تدا ده‌نگ به خوشكه‌كه‌ی بده‌ن.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "قودسی عه‌ره‌بی" كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10/5/2018 بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه‌كراوه كه فه‌ریق، رائید شاكر جه‌وده‌ت، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی عێراق له پێناو ده‌نگدان به خوشكێكی فشاری بۆ كارمه‌ندانی ده‌زگاكه‌ی ھێناوه تا بچن كارتی ده‌نگدان وه‌ربگرنه‌وه‌و ده‌نگ به كاندیدی هاوپه‌یمانێتی "نه‌سر" به‌ناوی (نه‌دا شاكر) بده‌ن كه خوشكی خۆیه‌تی".
رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه زانیوویه‌تی كه نامه‌ی تایبه‌ت بۆ كارمه‌ند و ئه‌ندامانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق نێردراوه تا ده‌نگ به خوشكه‌كه‌ی رائید شاكر جه‌وده‌ت بده‌ن و به‌وه ده‌یانترسێنن كه ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگریی له‌سه‌ر سندوقه‌كان ده‌وه‌ستن تا دڵنیابن له‌وه‌ی ده‌نگدیان بۆ نه‌دا داوه یان نا".
له كاتژمێر 7:00 سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10/5/2018 پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌ستیپێكردووه‌و هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان و عێراقییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌شداریی ده‌نگدان ده‌كه‌ن. پێشبینی ده‌كرێت زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س له ئه‌ندامانی ھێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان له ته‌واوی عێراق به‌شداریی ده‌نگدانی تایبه‌ت بكه‌ن.
له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا 24.5 ملیۆن هاووڵاتی عێراقی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه و 329 ئه‌ندام بۆ خولی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵده‌بژێرن و یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده پاش ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له شاره‌كان دوورخراونه‌ته‌وه پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌ی زیاتر له 3 ساڵ به‌شێكی فراوانی خاكی عێراقیان داگیر كردبوو.