فەرەنسا رێگای ئێران لە بەرپرسانی دەگرێت و تارانیش هەڕەشە دەکات
کۆتایی رێککەوتننامەی ئەتۆمی نزیکە

K24 – ههولێر:
فەرەنسا گەشتکردن بۆ ئێران لە بەرپرسانی قەدەخەدەکات و ئێرانیش وەڵامی ئەو هەڵوێستەی پاریس دەداتەوە.
لە لێداونێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ئیرنا، بەهرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەو بارەیەوە رایگەیاند: "پەیوەندی نێوان ئێران و ئەوروپا، بەتایبەت ئێران و فەرەنسا هەندێک دوژمنایەتی تێدایە. دەبێت ئێمە هۆشیارانە سەیری کارەکانی ئەوان بکەین".
قاسمی دەشڵێت: "قەدەخەکردنی سەردانکردنی بەرپرسانی فەرەنسا بۆ ئێران کارێکی هەڵەیە".
نیگەرانی ئێران لە وڵاتانی ئەوروپا وای لە ئایوتوڵا خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران کردووە، کۆتای هێنان بە رێککەوتننامەی ئەتۆمی بکاتە بژاردەیەکی دەستی ئێران ئەگەر ئەوروپا هاوشێوەی ئەمەریکا خۆی لەو رێککەوتننامەیە دووربخاتەوە.
H.J