"خه‌ونه گه‌وره‌كه‌ی ئیسرائیل" بۆ سه‌ر مانگ شكستی هێنا
"بیریشیت"ی ئیسرائیل تێكشكا

K24 - هه‌ولێر:
گالیسكه‌ی "بیریشیت"، كه له‌لایه‌ن ئاژانسی بۆشاییگه‌ری ئاسمانی ئیسرائیل ره‌وانه‌ی مانگ كرابوو، نه‌یتوانی له‌سه‌ر رووی مانگ بنیشێته‌وه و تێكشكا.
به گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، ده‌بوایه گالیسكه‌كه، كاتژمێر 10ی ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه، به كاتی ئیسرائیل، له‌سه‌ر رووی مانگ بینشێتهوه، به‌ڵام به‌ر له‌و كاته په‌یوه‌ندییان پێوهپچڕا و به‌ر له تێكشكانی گالیسكه‌كه، وێنه‌ی تۆماركردووه.
دوای ئه‌وه، بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل گوتی: "گه‌یشتینه مانگ، به‌ڵام دووباره هه‌وڵده‌ده‌ینه‌وه، ده‌مانه‌وێ به‌وپه‌ڕی سه‌لامه‌تی له‌سه‌ر رووی مانگ بنیشێته‌وه، ئه‌و هه‌وڵه‌ی ئێستاش ده‌ستكه‌وتێكی زۆر گه‌وره‌یه".
ئیسرائیل ده‌یه‌ویست وه‌كو وڵاتی چواره‌م، بگاته سه‌ر رووی مانگ، له رێگه‌ی بنكه‌ی كاناڤیرالی ئه‌مه‌ریكاوه مانگی شوبات/ فێبرایه‌ری رابردوو، گالیسكه‌ی "بیریشیت" هه‌ڵدرا، وه‌كو یه‌كه‌م گالیسكه‌ی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر رووی مانگ.
ئیسرائیل له‌سه‌ر گالیسكه‌كه، چه‌ندین هێما و سیمبۆلی تایبه‌تی كێشابوو، وێنه‌ی ئاڵای ئیسرائیلیش به‌سه‌ر گالیسكه‌كه‌وه هه‌بوو و له ژێره‌وه‌ی ئاڵاكه‌ش نووسرابوو: "وڵاتی بچووك و خه‌ونی گه‌وره".
گالیسكه‌كه، كه‌مترین تێچووی له چاو گالیسكه‌كانی دیكه هه‌بوو، كه ته‌نها 100 ملیۆن دۆلار بوو، كێشه‌كه‌ی 585 كیلۆگرام بوو و له رێگه‌ی مووشه‌كی "فالكۆن 9"ی كۆمپانیای "سپه‌یس ئێكس" هه‌ڵدرا.


سه‌رچاوه: RT
ئ. م