35 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی سینه‌ماكاری به‌ناوبانگی كورد یه‌ڵماز گونای تێده‌په‌ڕێت
به‌هۆی شاكاره ره‌خنه‌ییه‌كانی له زوڵم و سته‌مكاری سه‌رنجی جه‌ماوه‌رێكی زۆری به‌لای خۆیدا راكیشاوه
K24- پاریس:
ئەمرۆ ساڵوەگەری كۆچی دوایی سینەماكار و دەرھێنەری كورد یەڵماز گونەیە، یەڵماز گونای خاوەنی20 فیلمی سینەماییە، لە ساڵی 1984 لە پاریس كۆچی دوایی كردووە و لە گۆرستانی پێرلاشێز بەخاك سپێردراوە، 35 ساڵە یڵماز گونای كۆچی دوایی كردووه، بەڵام ناوبانگ و بەرھەمەكانی بە زیندوویی ماونەتەوە.
هه‌رچه‌نده 35 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی ئه‌و سینه‌ماكاره تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام تا ئێستاش هاوڕێ و دۆسته‌كانی نه‌یانهێشتووه گونای به ته‌نیا بمێنێت و به‌رده‌وام گۆڕه‌كه به گوڵ و گوڵزار ده‌ڕازێننه‌وه.
یه‌ڵماز گونای هه‌ڵگری خه‌ڵاتی "كان" و سه‌دان خه‌ڵاتی دیكه‌ی جیهانییه، به‌هۆی شاكاره ره‌خنه‌ییه‌كانی له زوڵم و سته‌مكاری سه‌رنجی جه‌ماوه‌رێكی زۆری به‌لای خۆیدا راكیشاوه، له رۆژی 9ی ئه‌یلوولی ساڵی 1984 له ته‌مه‌نی 47 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كۆچی دوایی كرد، به‌ڵام به‌رهه‌مه‌كانی تا ئێستاش هه‌ر به زیندوویی ماونه‌ته‌وه.
سینه‌ماكاری ناوبراو زۆربه‌ی ته‌مه‌نی به ده‌رده‌سه‌ری و نه‌هامه‌تی به‌ڕێكرد، زیندان و په‌نابه‌ری زۆربه‌ی قۆناخه‌كانی ژیانی ته‌نیبوو، بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ ژیانی ته‌نیایی له پاریس به‌ڕێكرد، ئێستاش زۆربه‌ی زیاره‌تكارانی كورد كه سه‌ردانی پاریس ده‌كه‌ن، تا زیاره‌تی گۆڕی گونای نه‌كه‌ن ناگه‌ڕێنه‌وه.
H.B