ئاری هەرسین: بنەماڵەی شەهیدان و پێشمەرگە تۆڵەی ئەو سوکایەتییە لە بافڵ و قوباد دەکەنەوە

ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی 4ـی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی 4ـی پارتی دیموکراتی کوردستان

ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی 4ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی تۆمارە دەنگییە دزەپێکراوەکەی نێوان بافڵ تاڵەبانی و قوبادی برای دەڵێت: توشی شۆک نەبووم بە بیستنی  قسەکانی ئەو دوو برایە، چونکە پێشینەیەکی زۆریان لەو بارەیەوە هەیە، هەروەها جەختیش دەکاتەوە لەوەی لە رۆژی 20ـی ئەم مانگە، بنەماڵەی شەهیدان و پێشمەرگەکان تۆڵەی ئەو سوکایەتییە لە بافڵ و قوباد دەکەنەوە.

ئاری هەرسین بە بافڵ و قوباد تاڵەبانی دەڵێت: ئێوە بە فڕۆکە لە لەندەنەوە هاتوونەتەوە کوردستان و خۆتان کردووەتە خاوەنی شتێک کە هی ئێوە نییە.

ئاری هەرسین گوتی: شۆک نەبووم بەو گفتوگۆیەی نێوان ئەو دوو برایە، چونکە ڕابدوویان دەناسین و یەکەمجاریان نییە دەست بۆ ساختەکاری  ببەن لە هەڵبژاردن، کە بە ئینگلیزیش گفتوگۆ دەکەن، بەڵگەیە لەسەر ئەوەی لە کوردستان لە دایک نەبوون و گەورە نەبوون، نامۆن بەو کۆمەڵگەیە، خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالکراوان لە 20ـی مانگ تۆڵەیان لێدەکەنەوە، لە پەیوەندییەکەی نیوان قسەی هێندە ئاست نزم دەکەن، لە ڕوومان نایە وەرگێڕانی بۆ بکەین، ئەو قسە ناشرینانەش بە خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەڵێن.

دەڵێت: ئەو هەڵبژاردنەی دەکرێت، لە سایەی خوێنی شەهید و خەباتی ماندوونەناسانەی هێزی پێشمەرگەی کوردستانە، ئەگەر منەتیان بەوانە نییە کە هاتوونەتە سەر حازری، لە لەندەنەوە بە فڕۆکە لە کوردستان نیشتوونەتەوە خۆیان کردووە بە خاوەنی شتێک کە هی ئەوان نییە، ئەوان بێگانەن سەبارەت بە کوردستان، خەڵکی کوردستان و خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالکراوان و پیشمەرگە قارەمانەکان تۆڵەیان لێدەکەنەوە.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment