ئەیاد عەلاوی پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات

دووشەممە، 21ـی ئۆکتۆبەری 2024، ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی وەتەنی و سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردەوە "بە بۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان، پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی هەرێمی کوردستان دەکەین، ئەو سەرکەوتنەی کە بووەتە ڕەنگدانەوەی پابەندبوون بە دیموکراسی و سەقامگیری."
عەلاوی نووسیویەتی "ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەرەوپێشبردنی چاکسازی و گەشەپێدان، چاومان لە پەرلەمان و حکوومەتێکە کە بەشداربێت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان و چارەکردنی هەموو ناکۆکییەک لەگەڵ حکوومەتی بەغدا بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی هەموو عێراقییەکان بکات."
ڕۆژی یەکشممە 21ـی تشرینی یەکەمی 2024، دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، پرۆسەکە لە کاتژمێر 7ـی بەیانی دەستی پێ کرد و کاتژمێر 6ـی ئێوارە کۆتایی هات. دوو ملیۆن و 686 هەزار و 578 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەبوو.
لای خۆیەوە نەبەرد عومەر، بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "دووشهممه، 21ـی تشرینی یهكهم، ئهنجامی بهرایی دهنگدانی گشتیی بڵاو دهكرێتهوه.