كوردستان24 و شكۆی نیشتمانێك
پەیامی دامەزراوەی كوردستان24 بەبۆنەی نۆیەمین ساڵیادی دەسپێکردنی پەخش و وەشانی مێدیایی

دامەزراوەی کوردستان24 لە ڕۆژی شەممە، 31-10-2015، بەشێوەیەکی بێلایەنانە و پیشەییانە، دەستی بە پەخشی ئاسایی خۆی کرد. هەروەها بەرهەمەکانی بە شێوەیەكی پرۆفیشناڵانە پێشكەشى بینه‌ر و بیسه‌ر و خوێنه‌رانی دەكات.
كوردستان24 له دۆخێك‌دا دامه‌زرا، نیشتمان و نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه‌وتبوونه به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌مان و سڕینه‌وه، ئه‌و ساتانه نیشتمانێك خوێنی لێ ده‌چۆڕا و نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌دا بوو، هێشتا به‌شێك له ماڵه‌كانی ئه‌م نیشتمانه پرسه‌یان بۆ شه‌هیده‌كانیان ده‌گێڕا و له به‌غداشه‌وه سیاسه‌تی برسیكردنی ئه‌م گه‌له په‌یڕه‌و دهكراو هه‌موو ماف و ئیمتیازاتێكیان له خه‌ڵكی كوردستان بڕیبوو.
كوردستان24 ئه‌وكاته ده‌بوو دامه‌زرێ و شان بداته به‌ر ئه‌و ئه‌ركه گه‌وره‌یه و ببێته ده‌نگ و ره‌نگی نه‌ته‌وه و نیشتمان و پێشمه‌رگه كه له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری له كوردستان قوربانییان ده‌دا.
ئه‌و كاته‌ی پێشمه‌رگه خۆیان بۆ ڕزگاركردنی شنگال ئاماده ده‌كرد و ده‌بوو تۆڵه‌ی ئه‌و تراژیدیا گه‌وره‌یه بكه‌نه‌وه كه به‌سه‌ر ئێزدییه‌كاندا هاتبوو، ئیتر كوردستان24 بووه هاوشانی پێشمه‌رگه و له‌وێوه ده‌ستی به گه‌وره‌ترین ڕووماڵهكانی خۆی كرد و بووه هاوڕێ و هاوشانی پێشمه‌رگه و له‌سه‌ر زه‌وی ئامانج و ستراتیژی خۆی دیاریكرد كه به‌رگریكردنه له كیان و قه‌واره‌ی كوردستان و پاراستنی خاكی كوردستان.
كوردستان24 دامه‌زراوه‌یه‌كه هه‌م ئه‌ركی خۆی ده‌زانێ و هه‌م ئامانجه‌كانی، دامه‌زراوه‌یه‌كه كار له‌سه‌ر دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌ی ده‌كات.
كوردستان24 نۆ ساڵ پێش ئێستا له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا ده‌ستی به‌كاركرد، ته‌مه‌نی پڕه له خه‌باتی میدیایی گه‌وره بۆ دۆزی گه‌لانی كوردستان، بووه ده‌نگی به‌ڵێی ریفراندۆم و ده‌نگی نه‌خێر بۆ داگیركردن و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و پشتی گه‌وره بۆ خۆنه‌چه‌ماندن به‌رامبه‌ر داگیركه‌ران.
كوردستان24 میدیایه‌ك نییه سه‌ر كه‌فی شه‌پۆلی به‌رژه‌وه‌ندی بچووك كه‌وتبێ، میدیایه‌ك نییه بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌ند كورسییه‌كی په‌رله‌مان نیشتمان له پێش چاوی نه‌وه‌كانی ره‌ش بكات، میدیایه‌كه شكۆی نه‌ته‌وه و نیشتمان ده‌پارێزێ و تاكی كورد به‌و ئاراسته‌یه پڕ چه‌كی زانیاریی و مه‌عریفه ده‌كات كه كه‌متر نییه له هیچ مرۆڤ و نه‌ته‌وه‌یه‌كی سه‌رده‌سته‌ی جیهان.
كوردستان24 دامه‌زراوه‌یه‌كی خاوه‌ن دیدگا و ستراتیژه و هه‌ر رۆژه‌ی له‌سه‌ر ئاوازێ ناخوێنێ و بۆ كۆكردنه‌وه‌ی بینه‌ر و ڤیوی فه‌یك خه‌ڵك ههڵناخهڵهتێنێ، به‌ڵكو میدیایه‌كی ڕاستگۆیه و بینه‌ران به ئه‌ندازه‌یه‌ك متمانه‌یان پێیه‌تی، ده‌یان هه‌واڵی جۆراوجۆر ببینن، تا نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌م دامه‌زراوه‌یه باوه‌ڕ به راستی و درووستی هه‌واڵه‌كه ناكه‌ن.
كوردستان24 دامه‌زراوه‌یه‌كی كاریگه‌ری میدیاییه كه له ئاستی ناوخۆ و ناوچه‌كه و جیهان حیسابی بۆ ده‌كرێ، رووماڵ و كاره میدیاییه‌كانی جیهانی ته‌نیووه و له راپۆرتی نێوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا وه‌ك سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراو پشتی پێ ده‌به‌سترێ.
كوردستان24 یاری به هه‌ست و شكۆ و كه‌رامه‌تی بینه‌ره‌كانی ناكات، هه‌واڵی ناڕاستیان پێنادات، بۆ سه‌رنجڕاكێشانی كاتی هه‌موو ناونیشانه‌كانی ناكاته باسی مووچه كه مافی ئاسایی خه‌ڵكه و زۆر كات لێیان زه‌وتكراوه له به‌غداوه، به‌ڵكو شه‌ڕ بۆ ئه‌و ماف و شایستانه ده‌كات كه ده‌بێت هه‌یانبێت، نه‌ك به ئه‌جێندای سیاسی و له ژێر ئه‌و ناونیشانانه‌دا زه‌مینه‌ی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان له رۆحی تاكه‌كانی ئه‌م نیشتمانه‌دا بڕه‌خسێنێ.
كوردستان24 ئه‌ركی له هه‌موو میدیایه‌كی دیكه قورس‌تر بووه و قورستره، چونكه له سه‌نگه‌ری میلله‌ته‌كه‌ی خۆیدایه، چه‌ندین جار نه‌یارانی كوردستان خستوویانه‌ته ژێر هه‌ڕه‌شه و به‌ر فشاری گه‌وره و بەر مووشه‌كیشیان داوه، چونكه له‌بری ڕێگه‌خۆشكردن بۆ خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان، بووه به ئاوێنه‌ی نیشاندانی پارچه‌كانی جه‌سته‌ی ژینای شه‌هید پێشڕه‌و بۆ هه‌موو ئاژانسه‌كانی جیهان و سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی و گه‌یاندنی ده‌نگی مه‌زڵوومییه‌تی گه‌لی كوردستان.
كوردستان24 هه‌موو كوردستانی گه‌وره‌ی له هه‌ناوی خۆیدا جێگه كردووه‌ته‌وه و خه‌م و كێشه و نه‌هامه‌تییه‌كانی ڕووماڵكردوون، له هه‌ر شوێنێك كوردێك هه‌بێت هه‌وڵیداوه ببێته ده‌نگ و ره‌نگی و خه‌مه‌كانی به خه‌می خۆی زانیووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ كاتێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و كاتی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه به شان و باڵی نه‌یارانی كوردستاندا ههڵینهداوه و له‌و ڕێگه‌یه‌ی پێش 9 ساڵ گرتییه‌به‌ر كۆڵنادات و كۆڵی نه‌داوه.
كوردستان24 ژماره‌یه‌كی قورسه له گه‌نجینه‌ی میدیا كوردستاندا، داهاتووی گه‌شه و شان له شانی میدیا گه‌وره‌كانی جیهان ده‌دات و دانابه‌زێته بازاڕه هه‌رزانه‌كانی ئه‌و جۆره میدیایه‌ی كه ئامانجه‌كانیان كاتی و كهف و كوڵێكی ناكامڵ بێت.
میتۆدی کارکردنی کوردستان24
کوردستان24، دامەزراوەیەكی تایبەت بە توێژینەوە و راگەیاندنە، وەك نێوەندێكی میدیایی ھەمە جۆر بەشێوەیەکی درووست و بابەتیانە و بە پێی پهرهنسیپی "به‌رپرسیاریه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی"، ئه‌ركه پیشه‌ییه‌كانی به‌رانبه‌ر (نیشتمان، تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه، ئازادیه كه‌سییه‌كان) به‌جێده‌گه‌یه‌نێت.
ئامانجی دامەزراوەی كوردستان24، گەشەپێدانی ئەو رووخسارە میدیاییەیە کە میدیا لە کوردستان دەقی پێوە گرتووە و دەیەوێت ببێتە رێنیشاندەر بۆ جیھانێکی نوێی کاری میدیایی لە ناوچەكە بەگشتی و كوردستان بە تایبەتی.
كوردستان24 لە رێگەی تۆڕێكی فراوانی پەیامنێران له كوردستان و زۆربەی وڵاتانی دونیا، بەخێرایی و بێلایەنانە، بە دوای رووداوەكاندا ده‌چێ و بەدواداچوونی وردی چركە بە چركەی ھەیە لەسەر ئەو بابەتانەی كە بۆ پێكھاتە جیاجیاكانی كوردستان جێگەی بایەخن.
پەیامی کوردستان24
کوردستان24 كار ده‌كات بۆ بڵاوكردنەوەی كولتووری لێبوردەیی و پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتەوایی و دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری و پاراستنی مافەكانی مرۆڤ لە كوردستان.
کوردستان24 كار ده‌كات بۆ بڵاوكردنەوەی كولتووری ژینگه‌پارێزی، پەروەردەیەكی تەندروست، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئینتمای تاك بۆ خاك و نیشتمان.
كوردستان24 مافی راده‌ربڕین بۆ هه‌موو پێكهاته جیاوازه‌كانی كوردستان و ناوچه‌كه، به جیاوزی فكری و ئاینی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی مسۆگه‌ر ده‌كات.