ئافرەتێکی چینی قۆچێک لە ناوچەوانی ڕوواوە

ئافره‌تێكی چینی كه ته‌مه‌نی له سه‌رووی سه‌د ساڵه، قۆچێك له ناوچه‌وانی ڕوواوه درێژییه‌كه‌ی 10 سانتیمه‌تره، ده‌گوترێت ئه‌م قۆچه نیشانه‌ی پیری و تهمهندرێژییهكهیهتی.
مێدیای چینی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، چین ئه‌و ئافره‌ته‌یه كه ته‌مه‌نی 107 ساڵه و یه‌كێكه له به‌ته‌مه‌نترین ئافره‌ته‌كانی چین و جیهان، قۆچێكی له ناوچه‌وانی ڕوواوه درێژییه‌كه‌ی 10 سانتیمه‌تره.
دروستبوونی ئه‌و جۆره قۆچه له مرۆڤ به پێی ئه‌نجامی پشكنینی پزیشكی، هۆكاره‌كه‌ی بۆ به‌ركه‌وتنی تیشكی خۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر. هه‌روه‌ها پزیشكان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌م جۆره قۆچه كه له بنه‌ڕه‌تدا (گرێ)ـه، زیانبه‌خش نییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا نابێت فه‌رامۆش بكرێت، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌یه ببێته گرێی پیس.
چین ئه‌و ئافره‌ته چینییه یه‌كه‌م ئافره‌ت نییه كه قۆچی لێ بڕوێت، به‌ڵكوو پێشتر ئافره‌تێكی هیندی به ناوی شیام لال یاداڤی ته‌مه‌ن 74 ساڵ، قۆچێكی هاوشێوه‌ی له ناوچه‌وانی ڕووا كه درێژییه‌كه‌ی 10 سانتیمه‌تر بوو و پزیشكان ساڵی 2019 له ڕێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه بۆیان لا برد.
چین ئه‌و ئافره‌ته چینییه ئاماده نه‌بووه قۆچه‌كه‌ی بۆ لا ببرێت. هاوكات پزیشكان گوتوویانه، ئه‌مه پێی ده‌گوترێت "قۆچی پێست" و گرێیه‌كی ناوازه‌یه و زۆر جار له ڕووخسار، گوێچكه‌كان، هه‌ردوو ده‌ست و په‌نجه‌كانی پێ ده‌رده‌كه‌وێت.