ئەم شەو فازڵ میرانی دەبێتە میوانی بەرنامەی "بۆ هەمووان"

بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌بێته میوانی به‌رنامه‌ی "بۆ هه‌مووان" و سه‌باره‌ت به چه‌ند پرسێكی كوردستانی و عێراق قسه ده‌كات؛ له ئه‌لقه‌ی ڕابردووش‌دا تیشكی خسته سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و چه‌ند پرسێكی دیكه.
كاتژمێر 9:00ـی ئه‌م شه‌و، شه‌ممه 16ـی تشرینی دووه‌می 2024، فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌بێته میوانی به‌رنامه‌ی "بۆ هه‌مووان" كه له لایه‌ن سه‌هین موفتی له كوردستان24ـوه پێشكه‌ش ده‌كرێت، چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به بارودۆخی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كات.
بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌م به‌رنامه‌یه‌دا دیدگه و سیاسه‌تی پارتی سه‌باره‌ت به‌م پرسانه ده‌خاته ڕوو.