سلێمانی: پزیشکێک لە بۆردی عەرەبی پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی عێراق بەدەست هێنا
دووشەممە، 18ـی تشرینی دووەمی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند "دکتۆر لەنجە دڵشاد، کە خوێندکاری بوردی عێراقی پزیشکی بەڕیوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بوو، توانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق بەدەست بهێنێت لەپسپۆڕیی تیشك و سۆنەر."
ساڵی ڕابردوو، لە هەمان پسپۆڕی، سەنتەری سلێمانی لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەب تاکە سەنتەر بوو، ڕێژەی دەرچوون 100% بووە و سێ پزیشکی سلێمانی، بە ناوەکانی د. نەوا عبدولحەمید، د. هەرێز جمیل، د. عادل عثمان لە یەکەمەکان بوون.
ئەوەش واتای ئەوەیە کە ئاستی فێرکاری لە سەنتەری سلێمانی، لەبواری تیشک و سونار لە ئاستێکی بەرزدایە، ساڵانە یەکەمەکانی ئەو بوارە لە بۆردەکانی کوردی و عێراقی عەرەبی بەدەست دەهێنن.