كۆنگرێسمانێكی كۆمارییه‌كان داوا ده‌كات (W.C)ـی ئافره‌تان له كۆنگرێسمانێكی دیموكراته‌كان قه‌ده‌غه بكرێت

ئه‌ندامێكی كۆمارییه‌كان له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا په‌یامێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا داوا ده‌كات "پیاوه بایۆلۆژییەکان" مافی ئەوەیان نه‌بێت لە شوێنه گشتییه‌كانی تایبه‌ت به ئافره‌تان بن.
نانسی مەیس كۆنگرێسمانی كۆمارییه‌كان له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) په‌یامێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا داوای كردووه "ڕێگه به یەکەم ئەندامی هەڵبژێردراوی "ڕەگەزگۆڕاو" لە کۆنگرێسی ئەمه‌ریکا نه‌درێت بچێته شوێنه گشتییه‌كانی تایبه‌ت به ئافره‌تان له ناویشیاندا (W.C)ـی ئافره‌تان له كۆنگرێسدا."
مەیس به پێویستی زانیوه "پیاوه بایۆلۆژییەکان" ئه‌وانه‌ی ڕه‌گه‌زی خۆیان بۆ ڕه‌گه‌زی ئافره‌ت گۆڕیوه، له شوێنه گشتییه‌كانی تایبه‌ت به ئافره‌تان دوور بكه‌نه‌وه.
مەیس له په‌یامه‌كه‌یدا مه‌به‌ستی سارا مەکبراید، كۆنگرێسمانی دیموكراته‌كانه كه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه و له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌كوو یه‌كه‌م ئافره‌ت كه ڕه‌گه‌زی خۆی بۆ پیاو گۆڕیوه، به ئه‌ندامی كۆنگرێس هه‌ڵبژێردرا.
دیموكراته‌كان له كۆنگرێس له په‌یامه‌كه‌ی نانسی مەیس تووڕه و نیگه‌رانن و پێیان وایه په‌یامه‌كه‌ی "خراپەیەکی بێ سنوور" و "قێزه‌ون"ـه.