وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق: ته‌نیا لێژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری ده‌توانێت ئه‌نجامه‌كان ئاشكرا بكات

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌و ئه‌نجامانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، كه له‌باره‌ی سه‌رژمێریی دانیشتووانی پارێزگاكانەوە بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
له ڕاگەیەندراوێکدا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌و زانیارییانه‌ی ره‌ت كرده‌وه، كه له هه‌ندێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌باره‌ی سه‌رژمێری له پارێزگاكان بڵاو ده‌كرێنه‌وه و گوتی: هێشتا پرۆسه‌كه به‌رده‌وامه و ئه‌و ژمارانه‌ی بڵاو ده‌كرێنه‌وه هیچ بنه‌مایه‌كی ڕاستییان نییه و دوای كۆتاییهاتنی پرۆسه‌كه، ئینجا لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئه‌نجامه‌كان ڕاده‌گه‌یەنێت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق دووپاتیشی كرده‌وه، ژماره‌كان ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و ئامێرانه تۆمار كراون، كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده كراون و، تاكه لایه‌نی سه‌رپشك له بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری، ته‌نها لێژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری گشتییه.
وه‌ك له ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووه، كارمه‌ندانی سه‌رژمێری بۆ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ش له‌و پرۆسه‌یه به‌رده‌وام ده‌بن و داواشی له هاووڵاتییان كرد، له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی سه‌رژمێری هاوكار بن.
کاتژمێر 07:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 20ـی تشرینی دووەمی 2024، پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد و تاوەکوو سبەینێ پێنجشەممە، بەردەوام دەبێت.