وەزیری پلاندانانی عێراق: هیچ پێشلكارییەك له سهرژمێری تۆمار نەكراوە

وەزیری پلاندانانی عێراق دەڵێت: بەڕێوەچوونی سەرژمێری بە ئەلیكترۆنی هەنگاوێكی زۆر گرنگە و لەكاتێكی گونجاودا ئەنجامەكان بەردەست دەخرێن.
محەممەد تەمیمی، وەزیری پلاندانانی عێراق لە كۆبوونەوەی لەگەڵ نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان ڕایگەیاندووە، تا ئێستا هیچ پێشلكارییەك تۆمار نەكراوە کە كاریگەریی لەسەر بەڕێوەچوونی سەرژمێریی هەبووبێت.
هاوكات ئاماژەی بەوە كردووە، تۆماركردنی داتاكان بە وردی لە سەرژمێریی كاریگەری ئەرێنی دەبێت بۆ پلانی گەشەپێدان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ گەیشتن بە گەشەپێدانی ئابووری بەشێوەیەكی دروست.
کاتژمێر 07:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 20ـی تشرینی دووەمی 2024، پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد و تاوەکوو سبەینێ پێنجشەممە، بەردەوام دەبێت.