بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر: خەڵک بە پەرۆشییەوە پێشوازیی لە بژمێرەکان دەکەن

بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر، ڕایگەیاند: پرۆسەی سەرژمێریی زۆر بە باشی بەڕێوە دەچێت و خەڵک بە پەرۆشییەوە پێشوازیی لە بژمێرەکان دەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 20ـی تشرینی دووەمی 2024، دڵزار حەمەساڵح، بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر، تایبەت بە کوردستان24ـی گوت: ڕێژەی بەشداریی دانیشتتووانی هەولێر لە پرۆسەی سەرژمێری 60%ـی تێپەڕاندووە.
هاوکات ئاماژەی بەوە دا، پرۆسەی سەرژمێریی زۆر بە باشی بەڕێوە دەچێت و خەڵک بە پەرۆشییەوە پێشوازیی لە بژمێرەکان دەکەن.
ناوبراو گوتیشی: چاوەڕێ دەکەین لە ڕۆژی دووەمدا کە سبەینێیە، رێژەی بەشداریی دانیشتووان لە پرۆسەی سەرژمێریدا بگاتە 100%.
کاتژمێر 07:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 20ـی تشرینی دووەمی 2024، پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد و تاوەکوو سبەینێ پێنجشەممە، بەردەوام دەبێت.