رووماڵ

کونسوڵی تورکیا بۆ کوردستان24: پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا ستراتیجی و مێژووییە

ئەرمان تۆپچوو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر
ئەرمان تۆپچوو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر

کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر ڕایگەیاند: بایەخێکی زۆر بە چالاکییەکانی وەک كۆڕبه‌ندی مێپس دەدەن کە لە لایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕێکخراوە.

ئەمڕۆ هەینی 22ـی تشرینی دووەمی 2024، ئەرمان تۆپچوو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر، تایبەت بە کوردستان24ـی گوت: پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا ستراتیجی و مێژووییە، لە ساڵی 2025ـیشدا کۆمەڵێک چالاکی ڕۆشنبیری و هونەری لە هەرێمی کوردستان ڕێک دەخرێن.

کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر، ئاماژەی بەوە کرد، بایەخێکی زۆر بە چالاکییەکانی وەک كۆڕبه‌ندی مێپس دەدەن کە لە لایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕێک خراوە. 

ئەمڕۆ هەینی، 22ـی تشرینی دووەمی 2024، پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس2024) لە زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە شاری دهۆک، بە سپۆنسەری مێدیایی کوردستان24 دەستی پێ کرد و تاوەکوو سبەی شەممە، بەردەوام دەبێت.