دۆناڵد ترەمپ، سکۆت بێسنت بۆ پۆستی وەزیری گەنجینە کاندید دەکات

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕی "The truth" باسی ڕایگەیاند "سکۆت بێسنت ی کاندید کردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا."
ترەمپ دەڵێت: "سکۆت، کە دامەزرێنەری گرووپی کۆمپانیاکانی کی سکوێر گرووپە بۆ وەبەرهێنان، کەسێکی گونجاوە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری گەنجینە و لێوەشاوەیی تەواوی هەیە."
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا جەخت لەوە دەکاتەوە سکۆت، کاریگەری گەورەی دەبێت لە دووبارە گەڕانەوەی ئەمەریکا بۆ سەر شانۆی ئابووریی جیهان وەکو زلهێزێک.
ڕۆژی سێشەممە 5ـی تشرینی دووەمی 2024، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا دەستی پێ کرد و دوو بەربژێر بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا کێبڕکێی توندیان کرد، ئەوانیش دۆناڵد ترامپ لە پارتی کۆمارییەکان و کامالا هاریس، لە دیموکراتەکان بوون، لە ئەنجامدا دۆناڵد ترەمپ سەرکەوت.