ڕێبەر ئەحمەد: پەیوەندییەکی ئەمنیی باش لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا هەیە

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پانێلی یەکەمی دووەم ڕۆژی، پێنجەمین کۆڕبەندی مێپس24 لە دهۆک، ڕایگەیاند "پەیوەندی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق، لەڕووی ئەمن و ئاسایشەوە، لەسەر ئاستی جیاوازە، هەروەها تێگەیشتنێکی باش لە نێوان هەردوولادا هەیە."
گوتیشی: "ئەمن و ئاسایش دۆسییەیەکە دابەش ناکرێت، هەروەها ناتوانین لە ئەمن و ئاسایش نێودەوڵەتی جیای بکەینەوە، بەیەک چاویش سەیری ئەمن و ئاسایشی دروسێکانیشمان دەکەین، ئەمەش سیاسەتێکی ڕوون و ئاشکرایە لەلایەن سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی، هەروەها ئێستا پەیوەندییەکی باش و تۆکمەمان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵیدا هەیە."