کونسوڵی ئەمەریکا بە کوردی لە مێپس: من زۆر دڵخۆشم کە لێرەم

شەممە، 23-11-2024، لە ڕۆژی دووەمی کۆنفرانسی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS24)، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا، ستیڤ بیتنەر، گوتارێکی پێشکەش کرد لە پەنێڵی "ڕێگاکانی ئاشتی: کەمکردنەوەی گرژی، ئاسایشی بەکۆمەڵ و یەکگرتنی ئابووری".
کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە قسەکانیدا جەختی لەسەر ڕۆڵی گرنگی هاوکاریی ئابووری لە پەرەپێدانی ئاشتی و سەقامگیری لە عێراق و ناوچەکە بە گشتی کردەوە.
ستیڤ بیتنەر لە سەرەتای گوتارەکەیدا بە زمانی کوردی، خۆشحاڵی خۆی بە بەشداریی لەگەڵ ئامادەبووان دەربڕی: "من زۆر دڵخۆشم کە لێرەم، کە ئەم دەرفەتەم هەیە کە لەگەڵ ئێوە قسە دەکەم."