وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان داوایەک لە دانیشتووانی ناوچەکانی ماددەی 140 دەکات

وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: هاووڵاتییانی ناوچه‌كانى مادده‌ى 140 وێنه‌يه‌كى جوان و پر مانايان نيشاندا كاتێ به هه‌زاران خێزان گه‌ڕانه‌وه زێدى خۆيان بۆ به‌شداريكردن له سه‌رژمێرى. هاوکات وەزارەتەکە داوايان لێ ده‌كات به‌هه‌مان شێوه به‌شداریى بكه‌ن له قۆناغى پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمى سەرژمێری.
ئەمڕۆ شەممە 23ـی تشرینی دووەمی 2024، وەزاردتی پلاندانانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی کۆتاییهاتنی قۆناغی دووەمی سەرژمێری و دەستپێکردنی قۆناغی سێیەمی پرۆسەکە لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاووە، وەزارەتی پلاندانان سوپاس و پێزانينى هه‌يه بۆ ته‌واوى دانيشتووانى هه‌رێمى كوردستان كه له قۆناغى تۆماركردنى خێزانه‌كان به‌و په‌ڕى دڵسۆزيیه‌وه به‌شدارييان كرد و هاوكار بوون تا دوا کاتەکانی كارى مه‌يدانى له‌م قۆناغه دا.
وەزارەتەکە دەڵێت: له ماوه‌ى (3) ڕۆژدا، زياتر له (100,000) په‌يوه‌ندى ته‌له‌فۆنى كراوه بۆ سه‌نته‌رى په‌يوه‌ندييه‌كان له ژوورى عه‌مه‌لياتى سه‌رژمێرى له ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم و ژماره‌يه‌كى هاوتاكراوه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيه‌كانى ئامار له پارێزگاكان و ئيداره سه‌ربه‌خۆكان و زۆرى ئه‌و په‌يوه‌ندييانه تونرا وه‌ڵام بدرێنەوه‌و كاريان له‌سه‌ر كرا.
هاوکات ئاماژەی بەوە دا، به‌شێكى ئه‌م په‌يوه‌نديانه به داخه‌وه له‌به‌ر گوشارى زۆر له‌سه‌ر هێڵه‌كان نه‌توانرا وه‌ربگيرێ به داواى لێ بووردنه‌وه له‌و هاووڵاتيیانه.
وەزارەتی پلاندانان جەختی لەوە کردەوە، له ماوه‌ى ته‌نیا (14) ڕۆژ سه‌ره‌ڕاى بوونى ده‌يان ئاسته‌نگى ته‌كنيكى و كێشه‌ى مه‌يدانى توانرا ئەم قۆناغە بەسەرکەوتووی جێبەجێ بکرێت.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هاووڵاتيیانى ناوچه‌كانى مادده‌ى 140 وێنه‌يه‌كى جوان و پر مانايان نيشاندا كاتێ به هه‌زاران خێزان گه‌ڕانه‌وه زێدى خۆيان بۆ به‌شداريكردن له سه‌رژمێرى له شه‌نگال ، مخموور، كه‌ركووك، خانه‌قين و ناوچه‌كانى دیکەی كوردستانى بوونى ئه‌و ناوچانه‌یان دووپات كرده‌وه.
وەزارەتەکە داوا لە هاووڵاتییەکانی ماددەی 140 دەکات به‌هه‌مان شێوه به‌شدارى بكه‌ن له قۆناغى پڕكردنه‌وه‌ى فۆرمى سه‌رژمێرى چونكه قۆناغى ڕابردوو ته‌نها ژماره‌ى خێزان و ئه‌ندامانى نيشان ده‌دات، له‌گه‌ڵ چه‌ند زانيارييه‌كى تر‌ى به‌سوود، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ى سوودى ته‌واو وه‌ربگيرێت له‌و پڕۆسه گه‌وره‌يه پێويسته فۆڕمى ووردى سه‌رژمێرى پڕ بكرێته‌وه، تاوەكو بتوانرێت بارودۆخى ئابوورى و كۆمه‌ڵايه‌تى و په‌روه‌رده‌يى و ته‌ندروستى و ديمۆگرافى و بواره‌كانى تر بزانرێت.
هاوکات وەزارەتەکە جەخت لە داواکاری خۆی بۆ هاووڵاتییانی ماددەی 140 دەکاتەوە و دەڵێت: هاووڵاتیيانى ئەو ناوچانە دەبێت ئاماده‌بن بۆ ئه‌و قۆناغه چونكه زۆر گرنگه، تاوەكو بتوانين خاڵى سه‌ره‌كى ڕێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵ جێبه‌جێ بكه‌ين سه‌باره‌ت به یەکبه‌ستنى (مقاطعة) داتاكانى سه‌رژمێرى (2024) له‌گه‌ڵ سه‌رژمێرى ساڵى (1957) و دروستكردنى تۆمارى ناوچه‌كانى مادده‌ى 140 كه ده‌بێته بنه‌ماى جياكردنه‌وه‌ى خه‌ڵكى ڕه‌سه‌ن له‌گه‌ڵ وافد و خه‌ڵكى تر. بۆيه بوونى ئه‌ندامێكى خێزان له‌و ناوچانه بۆ پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و فۆڕمه زۆر گرنگه.